ڕێکەوتى ٢٠٢٠/١/٢٠ ڕۆژى دووشەمە ڕاگەیاندن و هۆشیارى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر پێشوازى لە هەر یەکە لە بەڕێزان مامۆستا سیروان ئەندامى ڕێکخراوى وار وە مامۆستا سلیمان ئەندامى ڕێکخراوى شاوێر کرد    
(20/3/2020)



ڕێکەوتى ٢٠٢٠/١/٢٠ ڕۆژى دووشەمە ڕاگەیاندن و هۆشیارى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر پێشوازى لە هەر یەکە لە بەڕێزان مامۆستا سیروان ئەندامى ڕێکخراوى وار وە مامۆستا سلیمان ئەندامى ڕێکخراوى شاوێر کرد بۆ تاوتوێ کردنى بابەتە ژینگەییەکان و هەماهەنگى لە نێوان ڕێکخراوە ناحکومیەکانى ژینگەیى و بەشدار بوون لە پڕۆژە ژینگەییەکان. وە هەروەها پێدانى ١٠ دانە تیشێرت و بڕێک لە پێنووسى ڕەنگاو ڕەنگ بۆ ڕێکخراوى وار تاوەکو بتوانێت لە نزیکەوە گروپى ژینگەى پێک بێنێت لە قوتابخانەکان بۆ خزمەتکردن و پێگەیاندنى قوتابى ژینگە پارێز.