پاراستنى سەرچاوە سروشتیەکان    
(4/2/2018)



پاراستنى سەرچاوە سروشتیەکان
عەدنان علی میر
ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان هەردەوڵەتێک وەکو سامانى نەتەوییان بەئەژماردێ ، دەبێت ئەم سامانە بەنرخە بۆ نەوەى داهاتوو بپارێزرێ ، بە داخەوە کەسانێک هەیە بۆ بەرژەوەندى تاکەکەسی خۆیان کاریگەرى خراپیان هەیە لەسەر ژینگە دەبنە هۆى تێکدانى ژینگە و دارستان و لەوڕگە و شوێن ژینگەى ئاژەڵان و باڵندەکان کەم بوونەوەى شوێن ژینگەیان ، کەوا هەموومان رۆژانە دەیبینین، کوردستان بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافی تایبەت ژینگەیەکى بێ هاوتاى هەیە جێگەى داخە لەم چەندەى رابردوو شاهێدى لەنێوچوونى ژینگەى دەورووبەرى خۆمانین، وەکو نەمانى ئاژەڵان بەتایبەت جۆرە نایابەکانى لەرێگەى ڕاوکردنى بێ پاساو ژهراوى کردنى ڕووبارەکان و ڕاوى ماسی وەلەمانەش زیاتر خودى حکومەتى پێشوى عێراق بۆتە هۆى قڕکردنى ئاژەڵ و باڵندە و لەنێوچوونى دارستانەکان ، لەیاساى ژمارە 8 هەرێمى کوردستان پاراستن و چاککردن و پەرەپێدانى بەگوێرەى یاساى ژمارە 8 ساڵى 2008 یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگە ڕێکخراوە هەربەم هۆیەوە هەرسەرپێچیەک ببێتە هۆى نەمانى ئاژەلًَ و شوێن ژینگەیان بەتاوان هەژماردەکرێت، ئەنجام دانى تاوان دژی گیان لەبەران و باڵندەکان دارستان بەپێى مادە و بەندەکانى بەشی چوارەم پارێزگارى کردن لەهەمەجۆرى گیانلەبەرەکان لەمادەى 31 مادەى 32 وەمادەى 33 هەموو بەندەکانیان قەدەغەیە لەیاساکە هاتووە مادەى 31 : پاراستنى سروشت پاراستنى لەبیابان بوونى بەرەنگاربوونەوەى پارێزگارى کردن لە ڕەگەزى ئاژەڵ و ڕوەک وەمایەى ژیانیان ئەمانەى خوارەوە قەدەغەدەکرێت :
1- هەرکار و چاڵاکیەک ببێتەهۆى لەناوبردن و هەڕەشەکردن لەڕەگەزەکانى ئاژەڵ و ڕوەک .
2- ڕاوکردنى ماسی و مەل و ئاژەڵ لەوەرزەکانى چووت بوون و زاوزێکردنیاندا .
3- ڕاوکردنى ماسی و مەل و ئاژەڵ بەهۆى بەکارهێنانى تەقەمەنى یان ژەهر یان تەزووى کارەبا یان هەر رێگەیەکى دیکەى ڕاوکردنى ستەم کارانە.
4- بڕین و دەرهێنان و نەهێشتنى دارونەمام ڕوەک و گیاى سەرزەوى ئاوى لەمووڵکى گشتیدا .
5- ڕاوکردن یان کوشتن یان گرتن یان دەستبەسەرداگرتن یان گواستنەوەى ئەو مەل و ئاژەڵانە هەرەشەى نەمانیان لەسەرو گەڕاندنیان و خستنەوە روویان بۆ فرۆشتنیان خراپکردنى هێلانەکانیان یان شکاندنى هێلکەکانیان .
مادەى 32 : پێویستە وەزارەت بەهەمەهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان وەلایەنە دەرکی پەیوەندى دارەکان باخچە و پارێزراوى سروشتى و سەیرانگاى سورشتى دروست بکەن ئەوشوێنە سروشتیانە بپارێزن کە رەهەندێکى کلتوریان هەیە .
مادەى 33: بۆهەموو کەس یان لایەنێک قەدەغەیە کارێک بکات ببێتە هۆى زیانگەیاندن یان دەستکارى کردن رەهندەسروشتى یان کلتوریەکان ئەو پارێزراوە سروشتیانە یان باخچە وسەیرانگا سروشتیەکان .
هەربۆ چاودێیکردن زیادبوونى گیان لەبەرەکێویەکان لەسەرتاسەرى جیهان بۆزیادکردنى رەگەزیان دەست بەدانانى ناوچەپارێزراوەکان پارکە میللەیکان کراوە، بۆپاراستنى ئەکوسیستەمەکانى سروشتى و
جۆراوجۆری زیندەوەرى کە دەکەونە ژێر کارگێرى ،لەسەرەتا پاراستن ئامانجى سەرەکی یە ئەوجۆرە پارک وناوچە پارێزراوانە بەیاسایەکى تایبەت چاودێر ى و کارگێری دەکرێت. بەهۆی ئەوەوە ئەم چەرخە کێشە ژینگە ییەکان ومەترسی لەنێو چوونى جۆرەکانى گیایی و گیانلەبەرى وتێکدانى ئەکوسیستەمەکانى سروشتى ،پاراستن وچاودێرى کردنى سروشت بۆتە گرنگیەکى جیهانى بەپێ یراگەیاندنى چاودێرانى جیهانى پاراستنwcmc-worIdconservation Monitoring center(
لەساڵ (1997) نزیکەى (30000) ناوچەی پارێزراو لەسەرتاسەری جیهان بە رووبەری (13،2) ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە (نزیک 9%) رووبەری گۆی زەوی (بۆتەناوچەی پارێزراو و پارکی میللی ) بەلام بەهۆی کارگێری لاوازی دەولەتانی جیهانی سێیەم بۆ گۆرینی زەوی و نەبوونی سیاسەت پشتگیری دارایی لەم دەولەتانە گەورەترین مەترسی بۆ لەناوچوونی ناوچە پارێزراوەکانە ، وەهەر لە راستای پارێزگاری کردن ناوچە پارێزراوەکان و گیانلەبەران گروپێکی بچووک لە زانایان و دۆستانی ژینگە و سروشت کە لە بازرگان و رابەرانی سیاسی و دەولەتانی ئەوروپا ێندوقی جیهانی ژیانی کێویەکان دامەزراند (wwf.worid Wildlife fund) ئەم رێکخراوە کۆکردنەوەی سەرمایە بۆ کارگێری کردن و پاراستن ژیانی کێویەکان خستە بەرنامەی کاری خۆیانەوە وە هەولو کۆششیان خستە گەڕ بۆ پاراستنی سێ ئامانج
-پاراستن لەو رووبەرو شوێنانەی کە کەوتونەتە بەر مەترسی لە ناوچوون
-چاودێری کردن لە جۆرەکانی لە مەترسی دان ناساندن و هۆشیار کردنەوەی لە بارەی هەرەشە جیهانیەکان ئەم ێندوقە جیهانیە ژیانی کێویەکان ، رێنمایی بابەتە پارێزراوەکانی زیاتر لە سی و نۆ دەولەت گرتۆتە ئەستۆ لە پێناوی پاراستنی ژیانی کێویەکان ئەم ێندەقە لە ناوچەکانی جۆراوجۆری جیهان زیاتر لە 450 پارک و گۆگای ستراتیجی و (28،5کم2) لە زەریاکان بۆ پەناگای نەهەنگ دروست کردووە و چاودێریان دەکات . چالاکی ئەم ێندوقە بۆ ژیانی کێویەکان وە پاراستنی جۆرەکانی نایاب وە ژینگەکانیان لە 3 ی نیسانی 1997 دەست بە کار بووە .
ئەو چالاکیانەو چاودێری لە 200 ناوچەی پارێزراو جۆراو جۆری ژینگەیی جیهان کردووە وە لە30 دەولەت نزیک 405000000 هیکتار لە سەرچاوەی سەر زەوی خۆیان بۆ پاراستنی گیانلەبەران تەرخانکردووە ئەو پارک و ناوچ پارێزراوانە بە ئامانجی پاراستن و چاودێری کردن ئارامی ژیانی گیانلەبەر کێویەکان دروست کراوە وە راوکردن و هەلگرتنی هەر جۆرە بەرهەمێک لە سنوری ئەو پارکانە و ناوچە پارێزراوەکان و گرێدۆرەکانیان کە پەیوەندی بە ژیانیانەوە هەیە قەدەغە کردووە ناوچەی کێویەکان بە شێوەیەکی یاسایی نوێ بە شوێنێک دەوترێ کە بە دەستی مروڤـ
نەشلەژابێت تاکە کەسانێک کە لە ناوچەی کێویەکان هەبوونیان هەبێت سەردان کەرەکانن کە لەوێدا ناتوانن شەوانەش بمێننەوە . پاراستن لەم ناوچانە بیرۆکەیەکی نوێ یە کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم خراوەتە روو . هەر چەند کۆمەلە و ئاسەواری شارستانیەت لە سەرانسەری جیهان گەشە بکات گرنگی ئەم جۆرە ناوچانە زیاتر دەبێت . یاسای ناوچەکانی کێوی امریکا لە سالی 1964 زاینی بە یەک خالی وەرچەرخانی یاسایی بووە کە بۆ یەکەم جار لە جیهان بە پێی یاسای نەتەوەیی ناوچەی پارێزراو وەکو گەنجینەیەکی نەتەوەیی پێویستە بپارێزرێت بە فەرمی ناسراوە بە پێی ئەم یاسایە کە ناوچەکانی پارێزراو یەک ناوچەی پەرە پێنەدراوە لەسەر زەمینەکانی فیدرالیە کە بەبێ نیشتەجێ بوون و پەرەپێدانی مرۆیی تایبەتمەندیەکانی بنەرەتی خۆیان پاراستوە وە بە شێوەیەکی سروشتی پارێزراوە . ناوچەی سەر زوی کێوی شوێت پێی مرۆیی لەناوی دیارنیە دەرفەتەکانی تەنیایی گەشت و تەرفیهی بێسنورو سەرەتاییە . بە لای کەمەوە لە 800دۆنم کەمتر نەبووبێت . سیستەمی ناوچەکانی کێوی لە سالی 1964ز بە 3،7ملیۆن هیکتار لە امریکا کەوتە ژێر کۆنترۆلی ژینگەوە چاودێری کرا وە لە سالی 1979ز پانتایەکەی گەورەتر بووە بۆتە8ملیۆن هیکتار ، وەلە ئیستادا رووبەرەکە بۆتە 30 ملیۆن هیکتار وە پیشنیار کراوە 17 ملیۆن هیکتاری تری تری بۆ زیادبکرێت لە ویلایەتی ئالاسکا . لەبەر ئەو هۆیەیە کە خەلکی سەرمایەدار بەدوای برینی دار و دەرهێنانی کانزاو بەردی کانزایین لەبەر ئەوەی کەس توانای ئەوەی نیە یاساکانی ژینگەو یاسای پاراستنی ناوچە پارێزراوەکان پێشێل بکات هەبوونی ئەم ناوچانە دەبێتە هۆی پاراستنی سروش وە بە هاکانی لە لایەن خەلکەوە پشگگیری لێ دەکرێت ئەم دەولەتانەى کە بری زەویان تەرخان کردووە بۆ ناوچە پارێزراوەکان و پارکی نەتەوەیی بریتین لە نیوزلاند / کندا / سوید / نرویج / فینلاندا / رووسیا / اوسترالیا برێک لە دەولەتانی خۆرهەلاتی ئاسیا باشووری افریکا برێ لە دەولەتانی باشوری امریکا وە لە وانە ناوەچەی ئامازۆن لە ناوچەی برازیل – پیرۆ وە بە رزاییەکانی کێوی شیلی و ارجنتین وە لە شوێنەکانی دارستلنەکانی کەمەری باشوور وە کەنارەکانی زەریای ئارام وە بەشێک لە برنئۆ وە فلپین کینیای نوێ پاپائۆ و اندەنوسیا وە ناوچەی کێوی لە بەشێک جەمسەری وە لەوانە باشورەکان گریلان وە ایسلندا تەنها لە وولاتی سویسرا هیچ شوێنێک نەماوە بکرێتە پارێزراو وە لەو دەولەتە بەرنامەی ناچەی کێوی نیە کە ناوچەیەک بپارێزرێت وە لە زمانی دانمارکی ووشەی کێوی لەناوچووە هەرچەندە لە زمانی ئەژدادی دانمارکی بەم ووشەیە بایەخیان دەدا . دەبێت بزانین یەکەمینن پارک بۆ پاراستنی ژیانی ئاژەلان بە فەرمی دانراوە پارکی ڤیکترویا لە ئینگلیز لە سالی 1842ز ئلمانج و بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو پارکە بۆ گرنگی دان بە پاراستن و زیندەوەر ناسی بووە وە لە امریکا پارکی میللی یەسمیتی لە کالیفۆرنیا بووە کە بە فەرمی لەلایەن ئەبراهام لینکۆلن ی امری دروست کردنی دەرچووە لە سالی 13/10/1863 وە لە سالی 1872ز پارکی میللی یلواستۆن لە امریکا دروست کراوە