ناوچەی پارێزراوی مێرگەسۆر    
(12/3/2018)



عەدنان علی میر
هۆبەى ژینگەى سروشتی فەرمانگەى ژینگەى هەولێر

پلانی دانانی ناوچەی پارێزراوی مێرگەسۆر لەپارێزگای هەولێر لە رووی ژینگەی یەوە دەبێتەهۆی پێشکەوتنی باری زانستی سروشتی ناوچەکە و ژێرخانی سروشتی کوردستان. بۆ هەمووان ئاشکرایە وەبەرهێنانی نادروست و لە ناوچوونی سروشت و کەم بوونەوەی جۆراوجۆری و تێکدانی ئیکۆ سیستەم بەهۆی چالاکیەکانی ئێستا و رابردوو لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە و دەدرێ، نە تەنها جۆرەکانی زیندەوەری لە ناو بردووە و پێشگیری لە پێشکەوتنی (گەشەکردن)ی ئەو جۆرانەی کەماون دەگرێ. ناوچە پارێزراوەکان (المحمیات الگبیعیە) دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو جۆرانە لە ئاژەڵە کێویەکان کەماون دەتوانن خۆراک و ئاو و سەرچاوەی پێداویستی مانەوەیان لە ژیان مسۆگەر بکات و ئاستی ژیان یان و پاراستنی ئاسایشیان دابین بکات و دەیبَتەجێگایەک بۆ لێکۆڵینەوەی ژیان و ژینگەی ئەو ئاژەڵانە بە تایبەت ئەو جۆرانەیان کە لەناو نەچوون و ئەو جۆرانە کە هەرەشەی لەناوچوونیان لەسەرە پاراستن لە وانە و بەرێوەبردن و چاودێری کردن پێوەستە لە کۆمەڵەی شیردەرەکان و باڵندەکان و خشۆکەکان لە بەرێوەبردنی ئیکۆلۆژی و ئیکۆسیستەمی سروشتی، بایەخی زانستی و لێکۆلینەوەی هەیە بۆ گەشت و گوزاری بەتایبەت لە بواری ئابووری پەرەپێدانی بەردەوام جێگایەکی دیاری هەیە لە راستی دا نەمانی جۆرەکانی زیندەوەری و رووەکی لەسەر زەوی بە دەستی مرۆڤ بۆ بە دەست هێنانی سەرچاوەی ئابووری کورت ماوە، هەرەشەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان. زەوی و سروشت کوردستان میراتێکی پر بەهایە لە باپیرانمانەوە بەئەمانەت وەرمان گرتووە و دەبێ بەئەمانەت بە نەوەی داهاتووی بسپێرین و بێ تێکدان ئەم خوانە خوداوەندیە سود و کەڵکی موناسبی لێوەر بگرین. ئەمرۆ لەناو چوونی گیانلەبەران لە قەبارەیەکی گەورەتر بەدی دەکرێ بۆیە کۆمەڵگەی مرۆیی روو لە زیاد بوونە و پێداویستیەکانی مرۆڤیش زیادی کردووە ئەگەر تێکدانی ژینگەی سروشتی بەم شێوەیە بروات لە وانەیە لە ماوەی (50)ساڵی داهاتوودا زۆربەی رووەک و زیندەوەران لە ناو بچن.بەپێی لێکۆلینەوەکانییەکیەتی نێودەوڵەتی لە سروشت (I.U.C.N) لەساڵی (1600)بەو لاوە%75ی لە نێوچوونەکان(اڵانقراچ) باڵندەکان و شیردەرەکان بەهۆی دەست تێوەردانی مرۆڤیەوەبووەلێکۆلینەوەی زانستی لە بارەی هەندێ جۆری گیانلەبەران بیستومانە بۆ نمونە لە کوردستان نەمانی بەروو، مەر و بەرانی کێوی وە کەم بوونەوەی پلنگ و ئاسک لە دەشتە کانی هەولێر و گەرمیان، لە ناو بردنی دارستانەکان و پاکردنەوەی شوێنەکانیان بەمەبەستی کشتوکاڵی و پیشەسازی. بۆتە هۆی ئەوەی باڵندەکان و گیانلەبەران شوێن ژینگەیان بگۆرن و بکەونە ژێر هەرەشەی نەمان. وە هێشتا کات بەدەستەوە ماوە هەر لەئێستا لە بیری نەوەکانی داهاتووبین بە دامەزراندنی ناوچەپارێزراوەکان تا دووبارە ئاژەڵە کێویەکان بگەرێنەوە دەشت و چیاکان. و دەست بکرێت بە دامەزراندنی ناوچە پاریزراوەکان چونکە ئەم ناوچەپارێزراوانە دەبنە هۆی بوژاندنەوەی ئابووری ناوچەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ دەیان گەنجی کوردستان، و زیاد بوونی جۆرەکانی ئاژەڵی کێوی (Biodiversity)و کاریگەری لەسەر باشتر کردنی ئیکۆتوریزم (گەشت و گوزاری ژینگەیی)لە ناوچەکە و گەشەکردنی ئابووریدانیشتوانی دەڤەری مێرگەسوور هەیە.
ناوچەی مێرگەسۆر لە رووی سروشتیەوە ناوچەیەوکی بەتوانایە بۆئەوەی بکرێت بە ناوچەیەکی پارێزراوی سروشتی لەبەر ئەوەی ئەو دەڤەرە بەدەیان ساڵە بەداب و نەریتی خۆیان ژینگەیان پارێزراوە و جێ دەستیان لەم بوارەدا دیارە کە ئەمرۆ لە عێراق بەتایبەت کوردستان شوێنێک کە ژینگەی سروشتی وەک دەڤەری بارزان و مێرگە سۆربێت نیە، لە رووی دارستان پاوەن پۆششی گیایی و ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان. و ئێستا بەئەرکی حکومەتی هەرێمی دەزانین بایەخی فراوان بەو ناوچەیە بدات و پێداویستی ژیانی ئەو ئاژەڵانە دابین بکات و ژینگەیەکی ئارام بۆ یان برەخسێنێ و ئەو ناوچەیە بە ناوچەی پارێزراوی سروشتی بناسێنێ ئەو ناوچانەش لەرووی زانستیەوە گرنگی زۆر گەورەی هەیە لە ووڵاتانی جیهان.
لەو جۆرە ناوچانە زۆرن لەووڵاتانی جیهان بەناوی جۆراوجۆر لەوانە (ئاسەواری سروشتی، ناوچەی پارێزراو، پەناگەی ئاژەڵان، پارکی میللی) کە هەریەک لەوناوچانە پێناسەی زانستی تایبەتی هەیە و رووبەرێکی زۆریان بۆدابین دەکرێت. بۆیە پێ یان دەگوترێت کۆگای ستراتیژی، دەبنە شوێنی توێژینەوەی زانستی مەیدانی بۆ زانکۆکان و ئەو کە سانەی لە بواری سروشتی کار دەکەن.
لەبەر ئەوەی ناوچەی مێرگەسۆر کە ئەمرۆ هەزاران سەر ئاژەڵی کیوی و باڵندەی جۆراوجۆری و دارستانی باش بەشێوەیەکی چر و پر، کە کلتووری دەڤەرەکەی پێ دیاری بکرێت بەناوچەی پارێزراوی سروشتی دەبێت رێز لە داب و نەریتی دەڤەرەکە بگیرێت. و ئەو ناوچەیە کەدیاری دەکەین بەپارێزراوی سروشتی، دەبێ ئەم خاڵە لەپێش چاو بگرین، تا نەوەی داهاتو و کەڵک لەو فەرهەنگی دەڤەرەکە وەربگرن و بزانن چۆن ئەو ناوچەیە تا ئەمرۆ بەشێوەیەکی کلتووری پارێزراوە و بەدەستی ئێمە یان داوەتاکو لە داهاتو هەرئەو کلتوورە پەرەی پێ بدرێ .
دەبێت ئەو ناوچەیە بە دوو بەش جیا بکرێتەوە:
بەشی یەکەم: لەژێرچاودێری حکومەتی هەرێم بێت
بەشی دووەم: لەژێرچاودێری خەڵکی دەڤەرەکە و پیاوماقوڵانی ناوچەی بارزان بێت،
وە ئەو خزمەت گوزاریانەی حکومەت بۆ بەشی یەکەم پێشکەش دەکات دەبێ بۆ بەشی دووەمیش بکرێت لەژێرچاودێری خەڵکی دەڤەرەکەبێت هەموو خزمەت گوزایەکان بۆ ناوچەکە بکرێت وەک (دانانیسەنتەری توێژینەوەی زانستی،دانانی تابلۆ و پۆستی ژینگەیی، (ژووری پاسەوانی ژینگەیی)، و شوێنی حەوانەوەی میوان بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن و هەموو خزمەت گوزاریەکان .... هتد)دابین بکرێت.
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بنەرەتی ژینگەیی پارکەکانی میللی و ناوچەپارێزراوەکان، پاراستن و چاودێری کردن لە فۆن فلۆر هەر ناوچەیەک و نەهێشتنی کاریگەریەکانی مرۆڤی لەم ناوچانە و پاراستنی لە جۆراوجۆری زیندەوەری و بەهاکانی ژینگەیی دەبێت ئەم هەنگاوانە بنرێن.
ـ پاراستنی ئاو ـ خاک ـ هەوا : ـ
و دیاری کردنی سنوری پارکەکان و ناوچەپارێزراوەکاندەبێت تەواو روون بێت تاکو بزانین چ رووبەرێک بۆ بۆ هەڵسوکەوت یەک جۆرە گیانلەبەر دیاری دەکرێت لەروو پۆششی گیایی و مەرجەکانی کە کاریگەریان هەیە بۆ بەرێوەبردنی ناوچەپارێزراوەکان و پارکەکانی میللیهەر بەرنامەرێژیەک لەم ناوچانە دەبێت بە سەرنج و مەرجەکانی ئەکۆلۆژیکی و ویستی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتووری دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجام بدرێت تا بتوانرێ بە بەشداری پێ کردنیان سەرنجیان رابکێشرێتئەبێ مافی دانیشتوانی ناوچەکە لەپێش چاو بگیرێ و بەیاسای قەرە بوو بکرێنەوە و بەفەرمی لێان وەربگیرێ و کشتوکاڵ و هەموو چالاکیەکانی قەدەغەیە.
ـ دروست کرنەوەی ژینگە زەرەر پێگەیشتوەکان .
ـ زۆر بوونەوەی بەخێوکردنی جۆرەکانی رووەکی وگیانلەبەری
ـ چاودێری کردن و پاراستنی چۆنیەتی ئاو لە پارکەکان و سەرچاوەسروشتیەکان بۆ کەڵک لێوەرگرتن لەسەرچاوەی سروشتی پارکەکان و ناوچەپارێزراوەکان وەک (دارستان، پارکەکان، ئاژەڵەکێویەکان) ـ لەوەراندنی ئاژەڵی خۆماڵی لە پارکی میللی و ناوچەپارێزراوەکان قەدەغەیە. ـ برینی دار و هەڵکەندنی رووەک و خەڵوزکردن لەو ناوچانە قەدەغەیە. ـ راوی ماسی قەدەغەیە. ـ راوکردن و تەقەکردن قەدەغەیە. ـ کەڵک وەرگرتن لە هەموو بەرووبوومەسروشتیەکان و پاوانەکان وەک گیاکانی خۆراکی ت کوارگ ـ میوەکان ـ بەشێوەی خۆراکی قەدەغەیە.
ـ سود وەرگرتن لە کانگاکان لە پارکەکانی میللی و ناوچە پارێزراوەکان قەدەغەیە.
ـ کۆکردنەوەی گیادەرمانیەکان بۆ بەکاربردنی گشتی قەدەغەیە.
ـ دروستکردنی یەکەکانی پیشەسازی و سەنتەری کۆمەڵایەتی لە کەناری پارکەمیللیەکان و ناوچەپارێزراوەکان تەنها بۆ پاراستنی بابەتی ژینگەیی رێ پێدراوە بەپێچەوانەوە قەدەغەیە.
ـ ئاژەڵانی خۆماڵی پێویستە لە ناوچەپارێزراوەکان کۆنترۆڵ بێت و لەهاتنە ناوەوە یان بۆ نێو ناوچەی پارێزراو یا پارکی میللی پێشگیری بکرێت.
بەرێوەبردن و هەشامات سمدارەکان و هەشامات گیانلەبەران:
1 ـ هەشاماتی ئەو گیانلەبەرانە لە رادە گونجاو و هاوسەنگ لەگەڵ توانای ژینگەکان تاک بێت.بەشێوەیەک زەرەر بەرەوتی گۆران لەرەوتی کۆمەڵگای گیایی نەگەیەنێت. کۆنترۆڵ و هەشاماتی ئەم کۆمەڵانە ئەگەر لەرێگەی سروشتی لەلایەن ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان بێت زۆر موناسب ترە.
2 ـ زیندو گرتن و بەرەڵاکردنیان لە ژینگەی گونجاو لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ئیکۆ لۆژی و پێش بینی دوارۆژیان
*ئەو ناوچەیە کە دیاری کراوە بۆ پارێزراوی سروشتی لە (دەڤەری مێرگە سۆر)ە بۆیە ناو نراوە ناوچەی پارێزراوی مێرگە سۆر
بەشی یەکەم : شوێن جوگرافیــــای ناوچــــەی پارێزراوی مێرگەسۆر دەکەوێتە سەرهێلی پانی044° 21. 472' وە لەسەر هێلی درێژی036° 08. 352' وەبەرزی لە ئاستی دەریا2230 پێ یە .


هەڵکەوتەی جوگرافی:
لە رۆژهەڵاتەوە: گەلی عەلی بەگ.
لە باکورەوە: لەیلیوک، پێداوەر، شێخ سەیدا، پشت مێرگەسۆر گەلی گۆرەتو.
لە رۆژ ئاواوە: گەلی جادەی گۆرەتو تادەگاتەبازگەی گەلی.
لە باشورەوە: پشت ئەشکەفتە، شانەدەر، هەوری، جەفرەکان، خەلان، کەناری رووباری زێ تادەگاتە پردی گەلی عەلی بەگ.
بەشی دووەم:ناوچەی پارێزراوی بارزان(بەشی کلتووری رەسەن).
لە رۆژهەڵاتەوە: گەلی گۆرەتو، گوندی شانەدەر بازگەیگەلی.
لە باکورەوە: جادەی گۆرەتو پیرەفات تادەگاتە چامە.
لە رۆژئاواوە: چامە تادەگاتە پردی رێزان.
لە باشورەوە: لەرێزان تادەگاتە بازگەی گەلی شانەدەر.
*وەێفی کەش و هەوای ناوچەی مێرگەسۆر:
سەبارەت بە رەوشی کەش و هەوا دەرکەوتووە کەوا جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ئەو ناوچەو ناوچەکانی دیکە هەیە بەتایبەت لە رووی گەرمی و باران بارینەوە بۆیە دەتوانین بڵێین ئاو و هەوای ناوچەکانی باکوری رۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی هەولێر یاخود ناوچە بەرزەکان و شاخاویەکانە بەگوێرەی رێژەی باران و بەفر پلەی گەرمی دەتوانرێت بخرێتە بەشی (ئاو و هەوای دەریای ناوەراست) ئەم هەرێمە نزیکەی 5000 کم دەبێت کە قەزای (رەواندوز، چۆمان، سۆران، مێرگەسۆر) دەگرێتەوە لەرووی گەرمیەوە بە زستانی زۆر سارد و باراناوی و هاوینی فێنک ناسراوە، لەرووی دابارینەوە (باران، بەفر، تەرزە) لەنیوەی زستانەوە پەرەدەستێنێ و هاوینی ووشکە.
ئەم ناوچەیە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر رێژەی دابارینی زۆرترە بەجۆرێک تێکرای باران بارینی ساڵانە لە (500)ملم دانابەزێت تابەرەو رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵات برۆین باران بارین زیاتر دەبێت، ئەم ناوچەیە لە سنوری بارێزگای هەولێر زۆرترین بەفریشی لێ دەکەوێت بەجۆرێک زۆرجار رێگاکانی هات و چۆ دادەخات.

لەبارەی زەوی ناسی لەناوچەی مێرگەسۆر:
لە بارەی جوڵەی پلێتەکان (حرکات الێفائح) ئەو ناوچەیە دەکەوێتە بەشی(High folded zone )و بەشی (حەوزی جیو سینکلاین (Geosyncline)، بەجۆرێک High folded zone بریتیە لەبەشی دەرەوەی ناوچەی ناجێَگیر لە عێراق و بەتەریبی لەگەڵ لەگەڵ حەوزی Geosyncline کە زۆر کاریگەرە بە جوڵەی ئەلبی (الحرکە الالبیە) وە ئەو بەشە رووبەرووی بەرزبونەوەیەکی تکتونی زۆر دەبێتەوە لەماوەی Neogene وە کاریگەرە بەحەوزی Flyshلە ماوەی کریتاسی، بەردی بەیسمەنت Basement rock لەو ناوچەیە لەقوڵاییەکی کەم دایە لە نێوان (9 ـ 10کم) ئەو ناوچەیە بەوەجیادەکرێتەوە ئەگەر (Zone) ەکانی تر کە چینی ستوونی (گبق العمودی) ئەستوورە وە بریتیە لە ژینگەیەکی ئاوی قوڵ، لەو ناوچەیە تاوێری لە ماوەی کریتاسی (Cretaceous) لە کرۆکی چەماوە قۆقزەکان (گیات المحدبە) دەبینرێ وە هەروەها تاوێری لەماوەی (Tertiary) لە قەد پاڵی چەماوە قۆقزیەکان دەبینرێ.
وە ئەو ناوچەیە (مێرگەسۆر) لە هەمان کاتدا دەکەوێتە بەشی (Geosyncline) ئەو جیو سینکلاینیە ناوچە سنووریەکان دەگرێتەوە کە هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو ووڵاتی دراوسێ لەگەڵ ئێران و تورکیا کە بریتیە لە هەردوو بەشی دەرەوەی ناماگماتی (الامکماتی)Miogeosyncline بەشی ناوەوەی ماگماتی Eugeosyncline ئەو حەوزە پەرەی سەندوە لە کۆتایی ماوەی (Jurassic) و سەرەتایی ماوەی (Cretaceous) ئەو بەشە بەوە جیادەکرێتەوە کە چەماوەیەکی یەکجار زۆر و تەشەوهاتی ترکیبی زۆری تێدایە چونکە ئەو ناوچەیە بریتیە لە ناوچەی لێکدانی (التێادم) لە نێوان هەردوو پلێتی (الێفیحە)ی عەرەبی ئەفریقی و پلێتی ئێرانی وە لە گرنگترین جوڵەکانی ئۆزجینی (الحرکە الاوروجینیە) کە کاری لەو ناوچانە کردووە بریتیە لەهەردوو جوڵەی Austrian ، Laramideلەماوەی (Cretaceous) و هەردوو جوڵەی Sty rain ، Permian و لەماوەی Tertiary.
وە ناوچەی Geo syncline پێک دێت لەسێ بەش:
A: External geo.
B: Central Geosynclines_ Iraqi EugeoSyncline
C: Internal Geosynclines _ Iranian Eugeosynline (Shalair block)
ئەوە تکوینانەی لە ناوچەی سۆران تا مێرگە سۆر
*حەوزی چیای هەریر ـ جۆڵەمێرگ:ـ
جۆڵەمێرگ لەسەر پێکهاتەی قەمچوغەیە(Qamchuqa formation ) پیکهاتەی قەمچوغە لیشۆلۆجیەکەی (الێخاریە) بە شێوەیەکی سەرەکی پێکدێت لە Dolomiticlimestone ، Dolostone وە رەنگەکەی لە رەشەوە (غامق) بۆ رەێاێی دەچێت، وە نیشتنەکانی بەشێوەی تۆپەڵ (کتل) (Massive) یان بە شێوەی چینی ئەستوور نیشتووە (Thick bedded). وە پێکهاتەی قەمچوغە ژینگەی (ئاوی تەنک) (Shallow Marine)دروست بووە.
*پێکهاتەی بێخمە:ـئەو پێکهاتەیە دوای پێکهاتەی قەمچوغەدێ وە پێکدێ لە Dolostone و إحجار جیریە شعابیە.(Reefal Limestone)
وە تەمەنەکەی دەگەرێتەوە بۆ Lower Matrarchtian _ Upper Companian
*حەوزی برادۆست ـ هاودیان
*حەوزی چامە: ئەوەش لەسەر پێکهاتەی قەمچوغەیە.
*حەوزی پیرەکەپرە ـ زۆرگڤان : لەسەر پێکهاتەی قەمچوغەیە.