پارێزراوى هه‌ڵگورد - سه‌كران (ناشناڵ پاركى هه‌ڵگورد - سه‌كران)    
(3/5/2015)



ئەو ناوچەیە ناوچەیەکى شاخاویە دەکەوێتە سنوورى قەزاى چۆمان و لەسەر سنورى ئێرانە ، ڕووبەرەکەى زیاتر لە (200 )کم دووجا دەبێت و لەشارى هەولێرەوە نزیکەى( 150) کم دوورە . شاخى بەرزو دۆڵى نزمى تێدایە کە جوانیێکى تر بە ناوچەکە دەبەخشێت ، کانیاو و ڕووبارى هەیە ، جۆرەها دارى خۆرسکى وەکو (قەزوان ،بەڕوو ،مازوو ،بەلالۆک ) ى هەیە دارى چێندراوى وەکو(گوێز ،هەنار، هەنجیر،چنار ،قەیسى ،بى ) تێدا هەیە .چەندین جۆرى ئاژەلى کێوى هەیە وەکو (کەل ،بزن، گورگ،ڕێوى ،بەراز، سمۆرە ،کەروێشک ،ورچ ) وە باڵندەى زۆرى هەیە وەکو (کەودەرى ،کەو، سوێسکە ،پۆڕ ،هەڵۆ ، باز ). هەروەها ناوچەکە پۆششى گیاى زۆر باشە .بەشێکى فراوانى ناوچەکە کوێستانە وتادواین مانگى هاوینیش بەفر لەهەندێک شوێنى چیاى سەکران دەمێنێتەوە وبەفراوى پێدا دێتە خوارەوە ناوچەیەکى زۆر شیاوە بۆ گەشت و گوزار .