کاروچالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بەبۆنەى ٥/٦    
(5/6/2018)



لە رۆژی جیهانى ژینگە لە ژێردروشمی (زاڵبوون بەسەر پیسبوونى پلاستیکى ئەگەر ناتوانیت بەکارى بینیەوە، بەکاری مەهێنە) فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بەهەماهەنگى رێکخراوى جونان بۆ ژینگە پارێزی و ئاوەدانکردنەوە... چەند چالاکیەکی لە پارکی سامى عەبدولرحمان ئەنجامدا، وەکو پێشکەش کردنى سمینار و فیچەر و راکێشانى ژمارەکان و دابەشکردنى دیارى بەسەر ئامادەبووان، هەر لەم کاروچالاکیانە چەند رێکارێکى ئاسان بۆ بەرەنگاربونەوەى پیسبونی پلاستیکی :
١-لەجیاتى بەکارهێنانى گلاسی پلاستیکی گلاسی کارتۆن یان شوشە بەکاربهێنە.
٢-لەجیاتى هەلگرتنى کیسی نایلۆن بۆ بازارکردن کیسی کاغەز یان قوماشی بەکاربهێنە بان لەمالەوە لەگەل خۆت هەلبگرە.
٣-لەجیاتى هەلگرتنى خۆراک لە فوتوی پلاستیکى قوتووی پارێزراوى شوشە بەکاربهێنە.
٤-لەکاتى رۆیشتنت بۆ شوێنێکدا پلاستیکە فرێدراوەکان هەلبگرەوە ولەسەتلى پاشماوەکان فرێبدە.