ڕێکەوتى (23/5/2016)بەڕیوەبەرایەتى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ستایشى ڕۆڵى ڕێکخراوى (گەنجانى باڵەکیان)ى کرد:    
(23/5/2016)



ڕێکەوتى (23/5/2016) دووشەمە:
بەڕیوەبەرایەتى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ستایشى ڕۆڵى ڕێکخراوى (گەنجانى باڵەکیان)دەکات کە ڕێکخراوێکى چالاکى دەڤەرى سۆران ە کە لە ڕابردوودا خزمەتێکى بەرچاوى توێژى گەنجان و ژینگەى ناوچەکەى کردووە ڕۆڵێکى کاراى بینیوە لە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ژینگەیى لەناوچەکە کە تەنیا لەماوەى دوو مانگ دا (17) حەڤدە چالاکى جۆراو جۆرى ژینگەییان ئەنجامداوە بەتایبەت بە بۆنەى (16/4) ڕؤژى ژینگەى کوردستان وەک لە وێنەکانى خوارەوە دیارە کە لەلایەن ڕێکخراوى ناوبراوەوە بۆمان هاتووەو هاوپێچمان کردووە ئێمە دەستخۆشى سوپاسى ژینگە دۆستانەمان بۆ بۆڕیکخراوى (گەنجانى باڵەکیان)وە بەڕێز(دڵشاد باڵەکى) وە تەواوى کارگێڕانى ڕێکخراوى ناوبراو وە هاوکارانیان دووپات دەکەینەوەو هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى و کارى زیاتر و پڕبایەخ تریان بۆ دەخوازین لە بوارى گەنجان و بەتایبەت تر بوارى هۆشیارى ژینگەیى و دروستکردنى نەوەیەکى نوێ ى ژینگە دۆست.