ڕێکەوتى (21/5/2016):
دواى پێگەیشتنى هەواڵى مردنى کارمامزێک و زامداربوونى دانەیەکى تر بەڕێز(عبدالله محمد عبدالله) بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بەهاوڕێیەتى بەڕێز(دکتۆر یونس) سەرۆکى ڕێکخراوى ئەرین بۆ سروشت پارێزى گیانلەبەران سەردانى زوورگەزراوى کرد:
   
(22/5/2016)



ڕێکەوتى (21/5/2016) شەمە:
دواى پێگەیشتنى هەواڵى مردنى کارمامزێک و زامداربوونى کارمامزێکى تر بەهۆى دەڕاسە لەکاتى دروێنە لە ناوچەى زوورگەزراو بەڕێز(عبدالله محمد عبدالله) بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بەهاوڕێیەتى بەڕێز(دکتۆر یونس) سەرۆکى ڕێکخراوى ئەرین بۆ سروشت پارێزى گیانلەبەران بەکەڵ و پەلى فریا گوزارى سەرەتاییەوە هەمان کات بەرەو زوورگەزراو بەڕێ کەوتن بەڵام دواى گەیشتن بەناوچەکەو شوێنى ڕووداوەکە وە گەڕانێکى زۆر بەدواى کارمامزە زامدارەکە کە زامەکە لە ملى دروست بوبوو نەدۆزرایەوە بەڵام لەبەر سوکى زامەکەى ئەگەرى ئەوەى لێ کرا کە لەگەڵ دایکەکەى ڕۆیشتبێت وە کەلاکى مرداربووەکەش هێنرایەوە بۆ هەولێر بۆ ئەوەى پێستەکەى چاک بکرێت و کاى تێبکرێت و لەشوێنێکى شیاو دابنرێت.