بەبۆنەى (3) ى مارس ڕۆژى جیهانى ژیانى ئاژەڵى کێوى    
(3/3/2019)



ئەنجومەنى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەست و هەشتەمین دانیشتنى خۆى لە (دیسامبەرى 2013) ڕۆژى (3)ى مارس ى پەسەندکرد بۆ کنواسیۆنى قەدەغەکردنى جۆرەکانى دەگمەنى گیایى و ئاژەڵى (CITES) بو بەڕۆژى ژیانى ئاژەڵى کێوى.
ئەنجومەنى گشتى گرنگى و کاراى جۆراوجۆرى اکولوژى ژنتیکى و کۆمەڵایەتى و دارایى و زانستى و پەروەردەیی و فەرهەنگى ،گەشت و گوزارى و جوان ناسى ژیانى ئاژەڵى کێوى لە پەرەپێدانى بەردەوامى خۆشگوزەرانى مرۆڤ و هەروەها کاریگەرى کنواسیۆنى قەدەغەکردنى بازرگانى بە جۆرەکانى گیایى و ئاژەڵى (CITES) لە پاراستنى جۆرەکانى ئاژەڵى دوپات دەکاتەوە.
ئەنجومەن گشتى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى لە نوسینگەى(CITES)داواى کردووە تاوەکو بەهاوکارى ڕێکخراوەکانى دیکەى پەیوەندیدار ڕێوڕەسمى ڕۆژى جیهانى ئاژەڵان ئاسان کارى بکرێت جان اسکنلون بەڕێوەبەرى گشتى(CITES) بەدەربڕینى حۆشحالى لەم ڕوداوە وتوویەتى،ڕۆژى جیهانى ژیانى ئاژەڵى کێوى چارەسەرى گونجاو بۆ یادکردنەوەى جۆرەکانى زۆر جوانى جۆراوجۆرى گیاکان و ئاژەڵى کێوى و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى گشتى و دەستکەوتى زۆر بۆ پاراستنى ئەم جۆرانەیە لە هەمان کاتدا دەبێت ڕێوشوێنى لەبارەى دژى تاوانى پەیوەندیدار بە ژیانى ئاژەڵى کێوى و زیان پێ گەیاندنیان بۆیە کارەساتى گەورەى ئابورى و ژینگەیى ،کۆمەڵایەتى لەدواى خۆى دێنێ . لە هەموو وڵاتانى ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکحراوە جیهانیەکان کەسانى دۆستى ژینگە داوا دەکات بۆ ئەم بۆنەیە کە ڕۆژى جیهانى ئاژەڵانى کێویە ،بۆ ئەم ڕۆژە دەبێت پاراستن و زیادبوونى ئەو ئاژەڵانە لەسەرهێڵى نەمانن لە پێش چاوى خۆیان بگرن کە بەم دوو شێوەیە دەتوانین بیانپارێزین
1- زیادکردنەوەى جۆرەکانى لەحاڵى نەمان.
2- ناسین و زیادکردنى جۆرەکانى دەستبەسەر.
بۆ زیادکردنى ئەم جۆرە ئاڵانەى کە لە حالى نەمانن ئەم دوو ڕێگایە هەیە.
1- دەبێت ئەم جۆرە ئاژڵە لە ژینگەیەکى مێژوویى و تایبەتى خۆى زیندوو بکرێتەوە .
2- بە دەستەبەرکردنى مەرجەکانى گونجاو لە ژینگەیەکى تر بەم شێوەیە هۆکارى لەنێوچوون و نەمانى حەشاماتیان لە ژینگەیەکى گونجاو بەڕەڵلا بکرێت، لەوانە ڕەوشى پاراستن لە جۆرەکانى ئاژەڵ زیادبکرێت وە لە دەست بەسەریدا ئازاد بکرێن لە ژینگەى مێژوویى خۆیان.
زیادکردن لە دەستبەسەرى ڕێ کارەکانى زاین بۆ جۆرەکانى ئاژەڵى دەگمەن لەسەر هێلى نەمان بە کۆنتڕۆڵى هۆکارى ژینگەیى بەشێوەیەکى سنوردارو تایبەت ئەنجام دەدرێت . لەکاتێکدا ژمارەى یەک جۆرە ئاژەڵ بە توندى لەحالى کەمبونەوەن یان مەترسى لەنێوچوون ڕووبەڕیان دەبێت دەتوانین بە زیادکردنیان لە دەستبەسەرى وەچەیان بپارێزرێ و زیاد بکرێت. هەر بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەکەمان سێ ناوچەى پارێزراوى دیار کردووە بۆ زیادبوون پلانى خۆى هەیە ، لەهەر ناچەیەکى پارێزراو شوێنێکى گونجاو دروست بکات بۆ مانەوەى ئاژەڵى دەستبەسەر وە ئەوانەى لەسەر هێڵى سورى نەمانن، تاکو بتوانین جۆرەکانى ئاژەڵى لە کوردستان بپارێزین وە زیادیان بکەین، ئەم ساڵیش هەربەم بۆنەیەوە نەتەوەیەکگرتوەکان دروشمى ئەوەیە کە بەشدارى خەلک بۆ پاراستنى بنەمالەى پشیلەکان دوپات دەکاتەوە چونکە لە کۆنواسیۆن (CITES) بازرگانى نیودەولەتى ئەم جۆرە لە سەرهێلی نەمانن دەبێت بپارێزرێ.


هۆبەى ژینگەى سروشتى
3/3/2019