رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی ٣٠/١/٢٠٢٠:
بەرێز بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر (عبدالله محمد عبدالله)بەشدارى کرد لە ئیڤێنتی كونسوڵخانەی فەرەنسا بە ئامادە بوونى سەرۆكی دەستەی ژینگە
   
(30/3/2020)



رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی ٣٠/١/٢٠٢٠:
بەرێز بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر (عبدالله محمد عبدالله)بەشدارى کرد لە ئیڤێنتی كونسوڵخانەی فەرەنسا بە ئامادە بوونى سەرۆكی دەستەی ژینگە سیمینارێكی پێشكەش كرد
سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سیمینارێكی لەسەر كێشەو گرفتە ژینگەییەكان لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەش كرد. لەو سیمینارەدا كە لە ئیڤێنتی كونسوڵخانەی فەرەنسا لە پەیمانگا فەرەنسی پێشكەشی كرد، د. هەڵۆ عەسكەری سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە تیشكی خستە سەر رەوشی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا و دەستنیشانی گرفت و كێشە سەرەكییەكانی بەردەم ژینگەی هەرێمی كوردستانی كرد. هەروەها پلان و ستراتیژیەتی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی بۆ باشتركردنی رەوشی ژینگە و چارەسەركردنی گرفتەكان و كەمكردنەوەو نەهێشتنی ئەو سەرچاوە مەترسیدارانەی كە زۆرترین كاریگەرییان لەسەر ژینگەی كوردستان كردووە. لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەیدا سەرۆكی دەستە تیشكی خستە سەر رۆل و پێگەی نوێنەرایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە پاراستنی ژینگەی كوردستاندا و هەوڵەكانی ئەوانی بەرزنرخاند و داوای كارو هەماهەنگی زیاتری لێكردن.