پۆڵێن کردنى ژینگە بۆ سەرچاوە پیسکەرەکان :    
(29/1/2015)



بەمەبەستى ئاسانکردنى ئیش و کارى لایەنە پەیوەندیدارەکان کە پێویستیان بەڕێگە پێدانى ژینگە هەیە لە دامەزراندنى چالاکی یە پیشەسازی یەکان،کشتوکاڵی یەکان،خزمەتگوزارى یەکان...هتد،پشت بەوسیستەمە دەبەستێت کە ئەو چالاکیانە دابەش کراوە بۆ (3) سێ جۆرى سەرەکى (أ) ،(ب)،(ج) بەپێ ى جۆرو ئاڵودە بوون و پیس کەرەکانى ژینگە.


ژینگـــــــە/ ئەو ناوەندەیە کە زیندەوەران تیایدا دەژین وەکو (هەوا – ئاو -خاک )،ناوەندی ژیانەوە و سروشتیە کە زیندەوەرەکان هەڵدەستن بە چالاکیەکانیان تیایدا.
توخمەکانى ژینگەیى/ ئاو و هەوا و خاک و زیندەوەرەکان و کەلتوورى سروشتى .
پیس کەرەکانى ژینگەیى / هەر مادەیەکى رەق یان شل یان گاز ى یان ژاوەژاو لەرزینەوە یان تیشکدەرەکان یان گەرمایى یان رووناکى یان لەشێوەى کردارە زیندەگى یەکان بە شێوەیەکى راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کارى گەرى هەبێت لەسەر زیندەوەرەکان وە لەسەر تێکچونى سیستمى ژنگەیى .

پیس بونى ژینگەیى / بوونى هەر پیسکەرێک کاریگەریان هەیە لەسەر ژینگە بەشێوەیەکى کەم یان زۆر یان شێوەیەکى ناسروشتى کە بە رێگاى راستەوخۆ یان ناراستەخۆ دەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەمرۆڤ
یان زیندەوەرەکانى تر یان ئەوپێکهاتانەى کە ژیانیان تێدا نیە .

دیارى کردنى شوێنى پڕۆژەکان / پێویستە ئەوتایبەتمەندیانە رەچاو بکرێت لە کاتى دەست نیشانکردنى شوینى چالاکیە پیشە سازیەکان و کشتوکاڵیەکان و خزمەت گوزاریەکان کە کاریگەرى خراپى هەبێ لەسەر ژینگە ، ئەگەر زیادەڕۆیى بکرێت لە سەر دیارى کردنى شوێنى پڕۆژەکان دەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەژینگە و تەندروستى گشتى بە شێوەیکى راستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ بۆ ئێستا یان داهاتوو ...
داواکاری یە ژینگەیەکان / بریتى یە لە زیادە چاڵاکیانە لە شێوەى کار کردن کە پێویستە لە یەکە تەکنیکیەکان ، کە بەشێکن لە پڕۆژەکان یان ئەو کردارانەى کە بەرهەمیان هەیە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ترسى پیسبوون یان کۆتایى هێنان بە پیسبونى ژینگە یى ....

دیارى کراوە ژینگەیى یەکان / ئەو سنورە ڕێگە پێدراوانە کە هەر پیسکەرێک لە پیسکەرەکان دەیخاتە ناو ژینگەوە بە پێى پێوەرى نیشتمانى ...