دووەم کۆبوونەوەى هاوبەش بۆ چارەسەرکردنى دیاردەى داربڕین    
(15/10/2017)



دووەم کۆبوونەوەى هاوبەش بۆ چارەسەرکردنى دیاردەى داربڕین
دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە/لێژنەى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى ناوخۆ و کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو لە رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٧ کاتژمێر (١١)ى سەرلەبەیانى کۆبوونەوە سەبارەت بە پاراستنى دارستانەکان و گفتوگۆکردن لەسەر دیاردەى داربڕین کە لە ئێستادا بەربلاوە بەهۆى هاتنى وەرزی زستان و دابەش نەکردنى سووتەمەنى بەسەر هاوولاتیاندا بە تایبەت لە ناوچە سنوری و دوورە دەستەکان، پاش گفتوگۆ و راگۆرینەوە گەیشتینە ئەم خالانەى خوارەوە:
١-پێویستە وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و پارێزگاکان و ئیدارەکان هەولی جدی بدەن و بەپەلە کاربکرێت بۆ دابەشکردنى سووتەمەنى(نەوتى سپی) بەسەر هاولاتیانى ناوچە دوورە دەستەکان و سنوریەکان کە شوێنەکانیان زۆر سارد و سەختە وەلەقۆناغی دووەمدا نەوتى سپی بەسەر شوێنەکانى تردابەش بکرێت.
٢-داوابکرێت لە یەکە ئیداریەکان بەهەماهەنگى لەگەل پۆلیسی دارستان و ژینگە و لایەنە پەیوەنددارەکانى تر بۆ رێگەگرتن لەدیاردەى داربرین.
٣-داوا لە رێکخراوە ژینگەییەکان دەکەین هاوکاربن لەبەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى هاوولاتیان بۆ نەبرینەوەى دار و جێ بەجێ کردنى یاسای دارستان ژمارە(١٠)ی سالى ٢٠١٢ بەمەبەستى پاراستنى دارستانەکان و سزادانى سەرپێچی کارانى ئەویاسایە.
٤-وەزارەتى ناوخۆ ئاگادارى هەردوو بەرێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشی هەولێر و سلێمانى بکاتەوە سەبارەت بە قەدەغەکردنى گواستنەوەى دارى براو و خەاوز لە بازگەکان بەبێ رەزامەندى بەرێوەبەرایەتى دارستان و پاوانى پارێزگاکان .
٥-دەستەى پاراستن وچاککردنى ژینگە و بەرێوەبەرایەتى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان داوا لە سەرجەم کەنالەکانى راگەیاندن(بیستراو و بینراو وخوێنراو) بکەن کە هۆشیارى دارنەبرین بلاوبکەنەوە و هاوکار و هەمەهەنگى بۆ جێ بەجێ کردنی یاساو رێنماییەکان.