22 ئایار ساڵى 2015 ، رۆژى نێودەوڵەتى بۆ هەمەجۆرى زیندەوەرى لە ژێر دروشمى (هەمەجۆرى زیندەوەرى بۆ گەشەى بەردەوام ) :    
(12/5/2015)



لە ساڵى 1993 بە بریارى کۆمکارى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان کە رۆژى 29 دیسیمبەر رۆژى جیهاى ژینگە بێت ، رێکەوت بوو لەگەڵ ئەو رۆژە کە تێدا بوون ، پەیماننامەیەکى نێودەوڵەتى بۆ پاراستنى هەمەجۆرى زیندەوەرى لە بوارى جێ بە جێ کردن دا بوو ، بەردەوام بوو یادى ئەو رۆژە ، تا وەکو ساڵى 2000، دوایى ئەوە گۆردرا بۆ 22 مایۆ کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆنفرانسى نەیرۆبى بە ناوى (لوتکەى زەوى) لە ساڵى 1992 ،
22 ئایار ساڵى 2015 ، رۆژى نێودەوڵەتى بۆ هەمەجۆرى زیندەوەرى لە ژێر دروشمى (هەمەجۆرى زیندەوەرى بۆ گەشەى بەردەوام ) :
زاناکانى بایۆلۆجى جۆرەکانى هەجۆرى زیندەورى پێوانە دەکەن بە بڕى زیاتر لە 8 ملێۆن جۆر کە تاکو ئێستا زانست بۆى پۆلێن نەکراوە بە تەواوى ، کە 104 ملێون پۆل دابەش کراوە بۆ 750 هەزار جروجانەوەر (حشرات) و 41 هەزار لە بڕبڕەدارەکان و یەک لە سەر چوار ملێۆن لە رووەکان ، وە ئەوەى کە دەمێنێتەوە دابەش کراوە لە نێوان کەڕوو و بێ بڕبڕەدارەکان و قەوزەکان و ئەوانى تر ، تاکو ئێستا رووەکەکان و گیاندارەکان دەستێکى باڵایان هەبووە لە کردارەکانى پەرەسەندى جیاواز لە هەڵکشان و لە ناوچوون بە تێ پەر بوونى کاتى چەرخەکانى جێۆلۆجى ، ئەو مێژووەیەیى کە لەبەردەستمان دایە لە وون بوونى گیاندارەکان و لە ناوچوونى رووەکەکان ئەگەر لە ماوەى ساڵى 1600 ز تاوەکو ئێستا (724) جۆر لە هەمەجۆرى زیندەوەرى لە ناو چوونە ، هەروەها (3956) جۆرە پێشبینى مەترسى ڵێ دەکرێ و (3647) جۆر لە مەترسى دایە و (7240) جۆر دەگمەنە ، بەو پێ یە 25% لە هەمەجۆرى زیندەوەرى مەترسى لە ناوچوونیان هەیە لە ماوەى نێوان بیست ساڵ تا سى ساڵى داهاتوو .
بۆ لەناو بردنى ئەو مەترسى یە و پاراستنى زیندەوەرەکان لە لەناوچوون ، ئاراستەى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بۆ دەستەبەر کردنى پارێزراوەکانە ، کە ناوچە پارێزراوەکان لە جیهان دەگاتە نزیکەى دە هەزار پارێزراو بەمەش نزیکەى 6% لە رووبەرى زەوى دادەپۆشن ، هەر بۆیە چەندین پەیماننامەى جیهانى بۆ ئەم مەبەستە هەیە تا وەکو ووڵاتەکان خۆیان ماندوو بکەن و وەک گوزارشتێک لە قوڵ بوونەوە لە پاراستنى هەمەجۆرى زیندەوەرى .لە کۆتایى دا بووە ئیمزا کردنى ئەو رێکەوتنەى هەمەجۆرى زیندەوەرى لە میانەى لوتکەى زەوى ساڵى 1992 .
پا بەند بوون بە رێکەوتنى هەمجۆرى زیندەوەرى پەیماننامیەکى نێودەوڵەتى و یاسایى یە کە سێ مەبەستى هەیە :
- پاراستنى هەمەجۆرى زیندەورى .
- بە کارهێنانى بەردەوام لە هەمەجۆرى زیندەورى .
- دابەش کردنى یەکسانى و دادپەروەرانە لە سوودەکانى کە هەیە لەسەر بەکارهێنانى سەرچاوەکانى جین .
بوونى سەرچاوەکانى هەمەجۆرى زیندەوەرى زیندەگى یە بۆ زەوى و گەشەى مرۆڤ و ئابوورى کە سەرئەنجام ئاشکرا بوونى ئەو راستى یە کە هەموجۆرى زیندەوەرى یەکێکە لە بنەغەکانى جیهانى گرنگ و گەورە بۆ نەوەى ئێستاو و داهاتوو .
وە لە هەمان کاتدا تەنها مەترسى نى یە بۆ جۆرەکان و ئیکۆسیتم لەوەى کە ئەمرۆ هەیە ، بەردەوامى لە ناوچوونى جۆرەکان هۆکارى چاڵاکى یەکانى مرۆڤە بە تێکرا کە زەنگێکى مەترسى دارە .