هەڵمەتى پاککردنەوەى تانکى ئاوى قوتابخانەکان    
(11/12/2018)



لە بەردەوامى کاروچالاکیەکانى تیمی هۆشیارى و ڕاگەیاندنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ڕێکەوتى ١١/١٢/٢٠١٨ لەسەر بانگهێشتى ڕێکخراوى ئاڤیاری ژینگەیی و بەئامادەبوونى بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەشتى هەولێر و نوێنەری پەروەردەى گشتى هەولێر و نوێنەرى بەرێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر نوێنەرى گەشتوگوزار و ژینگەپارێزی شارەوانى، سەردانى قوتابخانەى ئاکامى بنەڕەتى لە بنەسلاوە کرا بەمەبەستى هەڵمەتى شوشتنى تانکیەکانى قوتابخانە و پێشکەش کردنى زانیارى هۆشیارى ژینگەیی لەلایەن بەرێوەبەرى پەروەردە و تیمی فەرمانگەى ژینگەى هەولێر و رێکخراوى ئاڤیار، هەروەها دابەشکردنى نامیلکە و CD ژینگەیی بەسەر قوتابیان.