(11/4/2016)
قەدەغە کردن و دانەنانى کەل و پەلى خواردن و خواردنەوەکان لەسەر شەقامەکان و بەردەم مارکێت و دوکانەکان:
   
(21/6/2016)



دوابەدواى نوسراوى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم ژمارە(367) لە (3/4/2016) سەبارەت بە قەدەغە کردن و دانەنانى کەل و پەلى خواردن و خواردنەوەکان لەسەر شەقامەکان ،وە دواى ڕەزامەند بوونى پارێزگاى هەولێر/بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى ناوخۆ بە نوسراوى (1099) لە (11/4/2016) کە ئاگادارى گشت قائمقامیەتەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر کردۆتەوە بۆ مەبەستى نەهێشتنى ئەم دیاردەیە، بۆیە ئاگادارى گشت فرۆشگاو مارکێتەکان دەکەینەوە کە بە زووترین کات ئەم سەرپێچیانە نەهێڵن لەبەر بەرژەوەندى گشتى وە سەلامەتى تەندروستى هاوڵاتیان کە بەهۆى زۆرى پلەى گەرمى لەم وەرزەدا کە کاردەکاتە سەر پێکهاتەى خواردن و خواردنەوەکان.