تیمی هۆشیارى و راگەیاندى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر سەردانى قوتابخانەى لێزانى بنەرەتى کرد    
(4/4/2018)



لە درێژەى کاروچالاکیەکانى تیمی هۆشیارى و ڕاگەیاندنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ئەمرۆ چوارشەمە ٤/٤/٢٠١٨ سەردانى قوتابخانەى لێزانى بنەرەتی سیستەمی ئینگلیزی کرد بەمەبەستى پێدانى بروشوری ژینگەیی و باسکردن لە ژینگە و رەگەزەکانى ژینگە و پاک ڕاگرتنى ژینگەى قوتابخانە.