ڕێوشوێنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى هەڵهێنەر:-    
(29/1/2015)



1- لە دەرەوەى سنوورى شارەوانى بێت و لە كۆمەڵگاى نیشتەجێ بوون یەک (1) کم نزیکتر نەبێ .
2- بەکارنەهێنانى ئەو مەوادانەى کە کاریگەرن لەسەر لەنێو چوونى چینى ئۆزۆن وەک لەلیستى هاوپێچ هاتووە .
3- چارەسەرکردنى پیسبوون بە گشت جۆرەکانى (ئاو و هەواو خاک ) و زاڵبون بەسەریدا بۆ پاراستنى ژینگەى سرووشتى .
4- درووستکردنى شوورەیەکى گونجاو لە دەرەوەى پڕۆژەکە بە(BRC)یاخود بە دیوار کە بەرزى 2م کەمتر نەبێت .
5- ڕێژەى سەوزایی پڕۆژەکە لە 30% کەمتر نەبێت .
6- فڕێنەدانى هیچ جۆرە پاشماوەیەک لە دەوروبەرى پڕۆژَەکە و لێدانى چاڵ (حفر) بۆ شاردنەوەى بێچووە مردووەکان بەشێوەیەکى زانستى .
7- پاش تەواوبوونى پڕۆژەکەو و جێبەجێ کردنى مەرجە ژینگەییەکان خاوەن پڕۆژەکە دەبێت ئاگادارى فەرمانگەکەمان بکاتەوە بەمەبەستى دڵنیابوون لە تەواوکردنى پڕۆژەکە .