فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
پارێزراوى مێرگەسۆر بارزان
(3/5/2015)
لە ڕوى جوگرافیەوە دەکەوێتە سەر هێلى پانى (N: 36° 08 352) وە لە سەر هێلی درێژی (E:44° 21 472) وە بەرزى لە ئاستى ڕوى دەریا (2230)پێ یەو وە دەکەوێتە باکورى شارى هەولێر بە دوورى (144 ) کیلۆ مەتر وە لەڕوى کەش وهەواوە جیاوازى هەیە لەگەل ناوچەکانى تر، زستانێکى ساردوو هاوینیشى فێنکە . ناوچەى مێرگەسۆر بارزان ناوچەیەکى گونجاوە بۆ پارێزراوى سروشتى چونکە ناوچەیەکە دەوڵەمەندە بە ڕووەکى سرووشتى و خۆڕسک وە چەندین جۆرى دارى هەیە وەک ( بەڕوو ، گوێز ، سنۆبەربەرووتى ، چنار ،بى ، قەزوان ، سماق ) . چەندین جۆر ئاژەڵى هەیە ئەم ناوچەیە وەک (کەڵ و بزنەکێوى ،بەراز ،کەمتیار ،رێوى ، گورگ ، سیخور ،چەقەل ) ، باڵندەى کێوى لە ناوچەکە بوونى هەیە وەک (باز ،سەقر ،واشە ، واشەى گەورە ،پۆڕ ، کەو ، سوێسکە ،هەڵۆ ، قاژوو ) چونکە هەر لەکۆنەوە خەلکى ناوچەکە سروشتى ناوچەکەیان پاراستووە
مافی پەخش و بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
Copyright © 2024