ژینگە فاکتەرى ئاشتى و پێکەوە ژیانە    
(4/3/2018)



لە درێژەى کاروچالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر لە رێکەوتى ٤/٣/٢٠١٨ڕۆژی یەک شەمە بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروبارى ئاینى سمینارێک ئەنجام درا لەلایەن بەرێز م. عبدالرحمن صدیق پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانى (ژینگە فاکتەرى ئاشتى و پێکەوە ژیانە)، بەئامادە بوونى سەرۆکی دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە و بەرێوەبەرانى گشتى وەزارەتی ئاوقاف و بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر و بەرێوەبەرایەتى پێکەوە ژیانى ئایینى و بەرێوەبەرى دارستانی هەولێر و نوێنەرى پەروەردە (ژینگە وتەندروستى) و هەموو پێک هاتە ئایینەکانى کوردستان، مەبەست لەم سمینارە دروست کردنی پردێک لە نێوان خەڵک و جەماوەر بۆ هۆشیارکردنەوەیان لە دەرئەنجامە خراپ و باشەکانى ژینگە.