ناوچەیپارێزراوى زوورگەزراو    
(15/2/2018)



ناوچەیپارێزراوى زوورگەزراو

عدنان علی میر
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر

زوورگەزراو دەکەوێتە نێوان زێ ى بچووک وزێ ى گەورە لەباشورى شارى هەولێر ئەم ناوچەپارێزراوە (زوورگەزراو) بەپێى برگەى یەکەمى لەمادەى (٣١،٣٢،٣٣) یاساى ژینگەى ژمارە (٨) سالى ٢٠٠٨ دەستەى پاراستن وچاککردنى ژینگە پەسەندکراوە بۆناوچەى پارێزراو .کەبەرزى لەئاستى رووى دەریا (٥٠٠)م لەباشورى شارى هەولێربەدوورى (٢٤)کم لەسەر هێلى جوگرافى E 39.75.435 N 39 .66 .92 لەنێوان دەشتى شەمامک و کەندێناوە
ئەم ناوچەیە لە زنجیرەیەک (زوورگ وتەپەى نزم پیک هاتووەو ناوچەیەکى تایبەتمەندە بۆ ژیانى ئاژەل وبالندەى کێوى دەگمەن. لەبەرئەوە ئەمناوچەیە گەرمەسێرى پارێزگاى هەولێرە لەسەر رێگاى مەخمور یەکێە لەجوانترین ناوچەکانى گەشتووگوزارى لەوەرزى زستان وبەهار بۆیە لەشارى هەولێر وشەمامک ودیبەگەو قوشتەپە نزیکە بەهۆى ئەوجۆراوجۆریە گیاى وگیانلەبەرى کە هەیەتى سیمایەکى تایبەتمەندى هەیە جوانى سروشت وفراوانبوونى ئەوزوورگانەو سەوزبونى برێکىزۆرلەگیا دەرمانیەکان وخۆراکیەکان و دۆمەلان کەسامانێکى گرنگى بۆهێلىە بەئەژماردێت وئەو ژینگە لەبەرئەوە ژیانێکى ئاژەلى جۆراو جۆرى گرنگى تێدایە ، بەهەبوونى دووجۆر ئاژەل وەک (مامز و ئاسک) ئەم ناوچەیە بەناوبانگە
ئامانج لەدرووست بوونى ناوچەى پارێزراوى زوورگەزراو

پاراستن و زیندوکردنەوەى گژووگیاو شوێن ژینگەى گیانلەبەرانى کێوى و هەمەجۆرى زیندەوەرى لەبەرئەوەى ژینگەیەکى لەبارە بۆ جێ بەجێکردنى بەرنامەکانى لیکۆلینەوەى زانستى ژینگەى سروشتى وچالاکى گەشت وگوزارى بۆسود وەرگرتنى ئابورى گونجاو بۆناوچەکەو خەلکى دەفەرەکە و پێشگیرى لەبیابانبوون باشورى پارێزگاى هەولێر و مانەوەى ئەوناوچەیە بەبێ تێکدانى سرووسشت و دەستکارى نەکردنى ئەوناوچەیە بۆئەوەى لە داهاتوو وەک وکۆگایەکى ستراتیجى بمێنێتەوە بۆلێکۆلینەوەى زانستى.