رێکەوتى ٢٠٢٠/٢/١٣ کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا دەربارەى چارەسەرکردنى کێشەى دەرمانى ماوەبە سەرچوو    
(13/2/2020)



لەسەر راسپاردەى پارێزگاى هەولێر / سەرۆکی ئەنجومەنى پاراستن و چاککردنى ژینگەى پارێزگا لە فەرمانگەى ژینگەى هەولێر لە رۆژی ٢٠٢٠/٢/١٣ کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا دەربارەى چارەسەرکردنى کێشەى دەرمانى ماوەبە سەرچوو و پاشماوەى پزیشکى بەئامادەبوونى نوێنەرى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر و نوێنەرایەتى کوالیتی کۆنترۆلی دەرمان و نوێنەرایەتى بەرێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى شارەوانى ژینگەپارێزی و کەرتى تایبەت و کۆمپانیاى (کیپ گرین بۆ خزمەتگوزارى ژینگەیى) .