لە درێژەى کارو چالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر رۆژی یەکشەمە ١٧/١٢/٢٠١٧ سەردانى قوتابخانەى(تورەق)ی بنەڕەتی تێکەلاومان کرد    
(17/12/2017)



لە درێژەى کارو چالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر رۆژی یەکشەمە ١٧/١٢/٢٠١٧ سەردانى قوتابخانەى(تورەق)ی بنەڕەتی تێکەلاومان کرد لە گوندى تورەق بە هەماهەنگى لەگەل بەشی تەندروستى ژینگە لە پەروەردەى گشتى هەولێرو رێکخراوى سرووشتى عێراق بەمەبەستى پێدانى هۆشیارى ژینگەیی و ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابخانە کە و خاوێنی، هەرلەم سەردانەدا (٤٧)دەفترى وێنەی رەنگ کردن بە رێنمایى ژینگەیى و پێنووسى رەنگاو رەنگ بە سەر (٤٧) قوتابى دابەشکرا بۆ فێر بوون و هۆشیار بوونەوەیان لە بابەتەکانى ژینگە بە شێوەى وێنەى روونکراوە .