ووزە :    
(28/5/2015)



ووزە :
لەگەڵ بەرەوپێشچوونى تەکنەلۆجیا کە پاڵپشتى بەدەستهێنانى تواناى ووزەیە و بەکارهێنانى ووزەیە لە ووڵاتانى رێکخراوى هاریکارى ئابوورى کەبەردەوامە لە گەشە بە رێژەى 35% تر لە ماوەى ساڵى 2020 . وە بەکارهێنانى ووزە لە بازرگانى و دانشتوان دووەم ناوچەى خێراى گەشەیە لە ووزەى جیهانى پاش گواستنەوە .
لە ساڵى 2020 پشکى ئۆتۆمبێل لە ووڵاتانى رێکخراوى هاریکارى گەشە 550 ملێون ئۆتۆمبێلە (75% ئۆتۆمبێلى تایبەتى یە). پێشبینى دەکرێت لە ماوەى ساڵى 2020 ، لە هەمان کاتدازیاتر 32% ببنە خاوەنى ئۆتۆمبێل ، وە پێشبینى دەکرێت ژمارەى ئۆتۆمبێلەکان زیاد بکات بە رێژەى 40% ، وە هەروەها گەشتى ئاسمانى جیهانى بۆ سێ ئەوەندە زیاد بکات لەم ماوەیەدا . ئێمە دەتوانین جۆرى بەکارهێنان بگۆرین بۆ کەل و پەل و خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ نزم بوونەوەى ووزە و چرى ماددەکان بە بێ ئەوەى کار بکاتە سەر کوالیتى ژیان .
خێزانەکان 29% ووزەى جیهان بەکاردەهێنن ، کە دواتر پشکى 21% لە دووەم ئۆکسید کاربۆن بەرهەم دەهێنێت ، تێچووى ووزە نوێ بووەکان بە شێوەیەک لە پێشبرکێ یەکى بەردەوامی دایە لەگەڵ ووزە بەبردبووەکان (fossil fuels) ، کە سەرچاوەى ووزە نوێ بووەکان پێنجەمین بەکارهێنانى ووزەیە لە ساڵى 2013 .
لە ئاستى جیهانى بەکارهێنانى ووزە لە سێکتەرەکانى گواستنە و خزمەتگوزارى زۆر خێرا زیادى کردووە ، بەهۆى گەشت کردن و گواستنەوزەى کەل و پەل و فراوان بوونى خێراى ئابوورى خزمەتگوزارى .