ڕێوشوێنى فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ پرۆژەی بەخێوکردنى هەنگ:-    
(29/1/2015)



1-دەبێت دووربێت لە شوێنى نیشتەجێبوون کە دووریەکەى کەمترنەبێت لە (500م) .
2-نابێت لە نزیک ئەم جۆرە پڕۆژانە بە هیج شێوازێک قڕکەرى کیمیاوى بەکاربێت .
3-دەبێت دووربێت لە ڕێگەى هاتووچۆى سەرەکى کە دووریەکەى کەمتر نەبێت لە (300م) .
4-دەبێت دووربێت لە هەموو ئەو کارگانەى کە کاریگەرى هەیە بۆ سەر هەنگ بە هۆى دووکەلەوە .
5-نابێت لە شوێنێک بێت کە ژاوەژاوى هەبێت چونکە کاردەکاتە سەر هەنگەکان .
6-دروستکردنى شورەى گونجاو لە دەرەوەى پڕۆژەکە .
7-چارەسەرکردنى پاشماوە و پاشەڕۆى پڕۆژەکە بە شێوەیەکى زانستى .
8-پاش تەواو بوونى پڕۆژەکە و جێبەجێکردنى مەرجە ژینگەییەکان خاوەن پڕۆژەکە دەبێت ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکاتەوە بە مەبەستى دڵنیابوون لە تەواوکردنى پڕۆژەکە .