هۆبه‌ى كارگێرى و خۆيه‌تى
1-به‌شى كارگێڕى سه‌رپه‌شتى گشت كاره‌كانى ئيش خۆيه‌تى ناو فه‌رمانگه‌كه‌مان ده‌كات به تايبه‌تى ڕاپه‌راندنى ئيش و كاره‌كانى خۆيه‌تى و مووچه و سه‌رمووچه و پله‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئامار و ميلاكاتى فه‌رمانبه‌ران و تۆمارى هاتوو و ده‌رچوونى ناو فه‌رمانگه و دۆسيه گشتيه‌كان و ژ‌وورى كۆمپيوته‌ر بۆ چارپكردنى نووسراوه‌كان.
2-خۆيه‌تى :وه‌لامدانه‌وه‌ى گشت نوسراوه‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانگه‌مان دێن ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى هه‌يه به فه‌مانبه‌رانه‌وه.
3- ميلاكات و ئامار: ميلاكى مانگانه و سالانه ده‌كات و جياوازى له ئامارى ميلاك گه‌رهه‌بىَ ده‌يكات و پله و پايه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كات به‌پێى رێنماييه‌كانى دارايى.
4-هاتو و ده‌رچوو: گشت ئه‌و نوسرانه‌ى له فه‌رمانگه‌مانه‌وه ده‌كرێن صادر ده‌كرێن دابه‌ش ده‌كرێن هه‌روه‌ها ئه‌و نوسراوانه‌ى كه له ده‌ره‌وه دێن وارد ده‌كرێن و دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هۆبه‌كان.
5-كۆمپيوته‌ر: چاپكردنى گشت نوسراوه‌كان كه له‌ناو فه‌رمانگه‌مانه‌وه ده‌كرێن.
6-پۆسته: گشت ئه‌و نوسراوانه‌ى كه ده‌رده‌چن و دێن بۆ ناو فه‌رمانگه‌مان كۆپى ده‌كات و دابه‌ش ده‌كات بۆ ناوه‌وه‌وه ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌مان.
هۆبه‌ى ڕاگه‌ياندن
•سه‌رپه‌رشتى كردنى ئيشوكاره‌كانى راگه‌ياندنى ژ‌ينگه‌يي فه‌رمانگه
•په‌يوه‌ندى و هه‌مه‌هه‌نگى له‌گهﻟ رێكخراوى كۆمهﻟگه‌ى مه‌ده‌نى تايبه‌ت به پاراستنى ژ‌ينگه
•بلاوردنه‌وه‌ى هه‌وال ريپۆرتاج و وێنه‌ى ژ‌ينگه‌يي له رۆژ‌نامه و گۆﭬار و سايته‌كان
•ئاماده‌ردنى ديارى ريزلێنانى ژ‌ينگه‌ي ه‌ولێر بۆ دۆستانى ژ‌ينگه
•وێنه‌گرتنى كۆڕ و سمينارات
•سه‌رپه‌رشتى په‌رتوكخانه و هۆلى كۆبونه‌وه و سمينار
دابه‌شكردنى ڕۆژ‌نامه و گۆﭬاره‌كان بۆ هۆبه‌كانى فه‌رمانگه
هۆبه‌ى هۆشيارى
•دروستكردنى پۆسته‌رات و كلێشه‌ى وانه‌كانى قوتابخانه بۆ قوتابيان به‌رێنمايي ژ‌ينگه
•دانانى به‌رنامه‌ى ژ‌ينگه‌يي وپێشكه‌ش كردنى له ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆنه‌كان
•به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و وتنه‌وه‌ى وانه‌ى ژ‌ينگه‌يي
•سازدانى كۆڕ‌و سميناراى ژ‌ينگه‌يي
•دوروست كردني سبوتي ژ‌ينگه‌يي
•ئاماده‌كرني تيشێرت و كاسكێت به ئارمي ژ‌ينگه‌يي به‌هه‌ردوو جۆر له‌كواليتي
•ئاماده‌كرني ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ي 16/4له‌ده‌ره‌وه‌ي هه‌ولێر
•سه‌رپه‌رشتيكردنى خولى يانه‌ى ژ‌ينگه‌يي بۆ ماستايان
كاروچالاكى هۆبه‌ى پلان دانان وتيمى به‌دواداچوون
1. ئاماده‌كردنى پلان وپڕۆژ‌ه‌ى پێشنياركراوى گشت هۆبه‌كان بۆساﻟى داهاتوو.
2.به‌رپرسه له‌ئاماده‌كردنى راپۆرتى كاروچالاكى گشت هۆبه‌كان وتيمه‌كانى به‌دواداچوون وچاودێرى به‌شێوه‌ى مانگانه‌وبه‌رزكردنه‌وه‌ى بۆده‌سته‌ى پاراستن وچاككردنى ژ‌ينگه‌ى هه‌رێم.
3.ئاماده‌كردن ونووسينى زانيارى مانگانه‌ده‌رباره‌ى هه‌مووپرۆژ‌ه‌كان به‌هه‌رسێجۆرى (ا,ب,ج) .
4. به‌رزكردنه‌وه‌ى گشت ده‌رخسته‌كانى پڕۆژ‌ه‌كان به‌نووسراوبۆده‌سته‌ى پاراستن وچاككردنى ژ‌ينگه.
5.به‌رپرسه‌له‌ئاماده‌كردنى خوول ومه‌شق بۆفه‌رمانبه‌ران كه‌له فه‌رمانگه‌يان له‌ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌گهﻟ شوورخواردن وكۆكردنه‌وه‌ى ناوى فه‌رمانبه‌ران وڕێك خستن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى به‌نووسراوبۆلايه‌نىپه‌يوه‌ندار.
6.نووسينه‌وه‌ى هه‌ركۆبوونه‌وه‌يه‌ك يان دانيشتنێك كه‌له‌فه‌رمانگه ئه‌نجام ده‌درێت .
7.جه‌ردى ساﻟانه‌وئامارى ساﻟانه‌ى كاروچالاكى تيمه‌كان وپڕۆژ‌ه‌كانى ناوفه‌رمانگه‌به ئه‌ژ‌مار.
8.به‌دواداچوونى هه‌مووئه‌وپڕۆژ‌انه‌ى كه‌ڕێگه‌پێدراون له‌لايه‌ن فه‌رمانگه به‌مه‌به‌ستىبه‌دواداچوون و پێدانى ڕێنماى ژ‌ينگه‌يى كه‌تاچه‌ندڕێنمايه‌كانيان جێ به‌جێ كراوه.
9.دياركردنى ناوى پڕۆژه ڕێگه پَيدراوه‌كان بۆدامه‌زراندنيان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون وجێبه‌جێ كردنى مه‌رجه‌ژ‌ينگه‌ييه‌كان له‌ڕێگه‌ى تيمى به‌دواداچوونى پڕۆژه تازه‌و ڕێگه‌پێدراوه‌كان له‌لايه‌نى ژ‌ينگه‌وه.
كار‌و چالاكى هۆبه‌ى پرۆژ‌ه‌كان و EIA
1. ئاماده‌كردنى نوسراوى پڕۆژه بۆ پرۆژ‌ه‌كانى (ا-ب) .
2. جه‌ردى سالانه و جياكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (ئاساى , گرنگ) .
3. داخل كردن و جه‌رد كردنى سالانه بۆ پڕۆژه‌كانى (ا,ب,ج) .
4. چاككردن و فۆرمات كردنى كۆمپيوته‌ره‌كان .
5. جه‌ردكردنى پِڕۆژ‌ه‌ى په‌له‌وه‌ر بۆ (په‌له‌وه‌رى گۆ‌شت , ماسى,قهﻟه‌وكردنى گۆلك ,مانگاى شير,هه‌نگ,مه‌رومالات ’ ووشترمل) .
6. جه‌ردكردنى سالانه بۆ بيرلێدان .
ئه‌ركه‌كانى هۆبه‌ى ژ‌ينــگه‌ى شارستانى
1 – ديراسه و لێكدانه‌وه و شيكردنه‌وه ى بارى ژ‌ينگه‌ى شارســتانى ده‌رباره ى هــه‌ر (3) سىَ ڕه گـــه‌ز ه سه‌ره كيه‌كه‌ى ژ‌ينگه له (ئاو , خاك , هه‌وا) .
2 – به‌شدارى كردن له به ڕێوه بردنى وێستگه‌ى هه‌وا بۆ چاودێرى كردنى جۆرى هه‌واى شارى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى تر .
3 - به‌شدارى كردن له تيمى كه‌شفى شوێنى دامه‌زراندنى پڕۆژ‌ه‌كان .
4 – چاودێرى كردنى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جيهان و كاريگه‌رى له سه‌رژ‌يان .
5 – به‌دواداچوونى گشت كێشه شارستانى و مرۆيه‌كان .
6 - به شدارى كردن لــــه تيمى چاوديرَى و به دواداچوونى پڕۆژه كـــــا ن .
7- چاوديرى كردنى زه‌وى شياو بۆ كشت‌و كال َ بۆ دروست كردنى خهﻟوز و ره‌ژ‌وو.
8- بشدارى كردن له تيمى به‌دوا داچوونى پرۆژ‌ه تازه رَگه پيدراوه‌كان .
9- ليكوﻟينه‌وه و چاوديرى كردنى ميراتى سروشتى و كه‌له‌پوور.
10- چاودێرى كردنى رووبار و دارستان و چيا و پاوانه كان له به‌رامبه‌ر كاريگه‌رى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جيهان و باران بارين .
11 دابين كردنى ئامێرى و نه‌خشه و كامێرا و دووربين بۆ چاوديرى خزمه‌تى ژ‌ينگه‌ى سروشتى.
ئه‌ركه‌كانى هۆبه‌ى ژ‌ينگه‌ى سروشتى
1) تێڕوانين و چاودێرى له ژ‌يانى ئاژ‌هﻟه كێويه‌كان و ئه‌و ئاژ‌ه‌لانه‌ى ده‌گمه‌نن.
2) تێڕوانين و چاودێرى له ژ‌يانى باﻟنده كێويه‌كان و گشت زينده‌وه‌ر و دار و دره‌خت و گيا و گوﻟ (فلورا و فۆنا).
3)به‌شدارى له تيمى كه‌شفى پڕۆژ‌ه‌كان.
4)چاودێرى كردنى داربڕين و ڕه‌ژ‌وو دروست كردن.
5)نوێنه‌رايه‌تى فه‌رمانگه‌كه‌مان له لێژ‌نه‌ى هاوبه‌شى كشتوكاﻟ بۆ دروست كردنى خهﻟووز و ڕه‌ژ‌وو.
6)به‌شدارى كردن له تيمى چاودێرى پڕۆژه‌كانى كشتوكاﻟى و سه‌ربڕخانه‌كان .
7)چاودێرى كردنى زه‌وى شياو بۆ كشتوكاﻟ و زه‌وى نه‌شياو بۆ كشتوكاﻟ.
8)به‌شدارى كردن له تيمى به‌دواداچونى پڕۆژه تازه ڕێگه پێدراوه‌كان.
9)لێكۆﻟينه‌وه و چاودێرى كردنى ميراتى سروشتى و كه‌له‌پوور.
10) چاودێرى كردنى ڕووبار و دارستان و چيا و پاوانه‌كان له به‌رامبه‌ر كاريگه‌رى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جيهان و باران بارين .
11)دابين كردنى ئامێر و نه‌خشه و كامێرا و دووربين بۆ چاودێرى و خزمه‌تى ژ‌ينگه‌ى سروشى.
ئه‌ركه‌كاني هۆبه‌ي پارێزراوه‌سروشتيه‌كان
1 ـ چاودێري كردني وردي ناوچه‌پارێزراوه‌سروشتيه‌كان له‌رێگه‌ي چاودێري ژ‌ينگه‌ي سروشتي.
2 ـ پێشكه‌ش كردني خزمه‌ت گوزاري به ناوچه پارێزراوه‌كان (مێرگه‌سۆر بارزان ـ ههﻟگوردسه‌كران ـ زوورگه‌زراو).
3 ـ به دواداچووني ژ‌ياني گشت ئاژ‌هﻟ و باﻟنده و زينده‌وه‌ر و رووه‌ك و گوﻟي نێو پارێزراوه‌كان و چاره‌سه‌ركردني كێشه و سه‌رپێچيه‌كانيان .
4 ـ گه‌ياندني ئاگاداري به سه‌ر پێچيكاراني پارێزراوه‌كان و سزاداني راوچيه‌كان به پێي ياسا و رێنماييه‌كان.
5 ـ ههﻟسوراندني (هه‌والنێره‌كان) و په‌يوه‌ندي گرتني به‌رده‌وام له‌گهﻟيان بۆ زانيني هه‌واﻟ و كێشه‌ي پارێزراوه‌كان و به دواداچووني ده‌نگ و باسه‌كان و چاره‌سه‌ركردني.
6 ـ هه‌ماهه‌نگي كردن له‌گهﻟ پێشمه‌رگه‌ي پاراستني ژ‌ينگه و پۆليسي دارستان و پێشمه‌رگه‌ي زێرهﭬاني به مه‌به‌ستي ده‌ستگيركردني سه‌رپێچي كاراني ژ‌ينگه و رێكخستني كاروباري ناوچه‌كان.
7 ـ نوسيني راپۆرتي رۆژ‌انه و مانگانه و وه‌رزي له‌سه‌ر باري ناوچه‌پارێزراوه‌كان.
8 ـ سه‌رپه‌رشتي كردني پرۆژ‌ه‌كاني خزمه‌ت گوزاري پارێزراوه‌كان يا جێ به‌جێ كردني هه‌نديچ پرۆژ‌ه به شێوه‌ي راسته‌وخۆ.
9 ـ ئاماده‌كردني پرۆژ‌ه و ده‌رخسته‌كردنيان به گوێره‌ي پێويستيه‌كان بۆ ناوچه‌پارێزراوه‌كان له بوژ‌اندنه‌وه‌ي كانياوه‌كان و داناني تانكي شاراوه‌ي ئاو و تابلۆ و كامێراي شه‌و يا شاراوه.
هۆبه‌ى تيشك
يه‌كێكه له هۆبه‌كانى فه‌رمانگه‌ى ژ‌ينگه‌ى هه‌ولێر ،ئه‌م هۆبه له ساﻟى 2012 دامه‌زراوه له فه‌رمانگه‌ى ژ‌ينگه‌ى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى پاراستنى ژ‌ينگه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى پاراستنى ژ‌ينگه‌ى پارێزراوى هه‌ولێ له رووى تيشكه‌وه .
تيشك يه‌كێكه له پيس كه‌ره‌كان ژ‌ينگه‌ى كه دوو سه‌رچاوه‌ى هه‌يه :
1-سروشتى
2-ده‌ستكرد
هۆبه‌ى پشكنين و چاودێرى
هۆبه‌ى پشكنين و چاودێرى له‌فه‌رمانگه‌ى ژ‌ينگه‌ى هه‌ولێر له‌ساﻟى(2011) دامه‌زراوه. ئه‌ركى ئه‌م هۆبه‌يه ههﻟده‌ستێت به‌كارى پشكنين و چاودێرى كردنى گشت داموده‌زگاكانى كه‌رتى تايبه‌ت وحكومى به‌پێى ياساى پاراستن و چاككردنى ژ‌ينگه‌ى ژ‌ماره 8 ى ساﻟى (2008) به‌شى شه‌شه‌م مادده‌كانى (شازدده‌م، حهﭬده‌م، هه‌ژ‌ده‌م، نۆزده‌م)1. له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر. وه ئه‌م هۆبه‌يه كاره‌كانى دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر چه‌ند تيمێكى تايبه‌ت بۆ چاودێرى كردنى گشت پڕۆژ‌ه‌كان كه له‌م تيمانه‌ى خواره‌وه پێك هاتووه:
1- پڕۆژه پيشه‌سازيه‌كان وه‌ك ( پالاوتگه‌كان، كارگه‌كان، كارگه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌كان...).
2- پڕۆژه گه‌شتياريه‌كان و نيشته‌جێكان ( شوێنه گه‌شتياريه‌كان، ياريگاكان، هوتێله‌كان...).
3- پڕۆژ‌ه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان (نه‌خۆشخانه‌كان، سه‌نته‌ر و بنكه‌ته‌ندرووستيه‌كان...)
4- پڕۆژه هه‌مه‌جۆره‌كانى تر... .
ماده‌كان وه‌كو خواره‌وه :-
مادده‌ى شازده‌م:
وه‌زاره‌ت چاودێرى ده‌زگا و پڕۆژه و دامه‌زراو و چالاكيه‌جۆراو جۆره‌كان ده‌كات، بۆزانينى ڕاده‌ى پابه‌ند بونيان به‌و مواصفات و پێوانه‌و پێوه‌رانه‌ى كه‌له پاراستنى ژ‌ينگه‌دا به‌پىَ ى حوكمه‌كانى ئه‌م ياسايه‌پشتيان پێده‌به‌سترێت.
مادده‌ى حهﭬده‌م:
پێويسته خاوه‌ن هه‌ر پڕۆژ‌ه‌يه‌ك يان دامه‌زراوێك پڕۆسه‌كانى چاودێرى خۆيى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گهﻟ لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌نديدار به‌پێى ئه‌و پێوه‌رو به‌رزه‌فتكاريانه ئه‌نجام بدات كه‌وه‌زاره‌ت دايانده‌نىَ، ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه به‌پێى ڕێنماييه‌كانى وه‌زاره‌ت يان هه‌رلايه‌نێكى ديكه به‌رز ده‌كاته‌وه كه، په‌يڕه‌و و ڕێنماييه‌كانى ده‌رچوو به‌پێى ئه‌م ياسايه ده‌ستنيشانى ده‌كات.
مادده‌ى هه‌ژ‌ده‌م:
يه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت تيپى چاودێرى ژ‌ينگه‌يى پێكدێنىَ كه‌ئه‌ركه‌كه‌ى به‌رزه‌فتكردنى سه‌رپێچى و تاوانه‌كانى ژ‌ينگه‌ييه كه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ياسايه ڕووده‌ده‌ن.
دووه‌م: تيپى چاودێرى كردنى ژ‌ينگه‌يى مافى هه‌يه بچێته ناو دامه‌زراو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستى پشكنينيان و وه‌رگرتنى چه‌ند نموونه‌يه‌ك لێيان و دﻟنيا بوون له‌ڕاده‌ى پياده‌كردنى پێوه‌رو مه‌رج و به‌رزه‌فتكاريه‌كانى پاراستنى ژ‌ينگه، له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌يدا پۆليس هاوكارى ده‌كا.
سێيه‌م: له‌سه‌رخاوه‌نى پڕۆژ‌ه‌و چالاكيه‌جۆراو جۆره‌كان پێويسته ڕێگا بۆ تيپه‌كانى چاودێرى ژ‌ينگه‌يى خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌ركه‌كانيان جێبه‌جىَ بكه‌ن و ئه‌و زانيارى و به‌ياناته‌ى پێ بدا كه بۆ جێبه‌جىَ كردنى حوكمه‌كانى ئه‌م ياسايه به پێويستى ده‌زانى.
مادده‌ى نۆزده‌م:
ڕێكخراوه‌كانى كۆمهﻟگه‌يى مه‌ده‌نى و تاكه‌كان بۆيان هه‌يه وه‌زاره‌ت له‌و چالاكى و ههﻟسوكه‌وتانه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه زيان به ژ‌ينگه ده‌گه‌يه‌نن.
ئه‌ركه‌كانى تاقيگه‌كانى شيكاري
1- وه‌رگرتنى سامپﻟي ئاوى خواردنه‌وه و ئاوه‌رۆ و رووباره‌كان.
2- پشكنينيى كيميايي و به‌كتريۆلۆجي بۆ سامپﻟه‌كان و شيكردنه‌وه‌يان.
3- كۆكردنه‌وه‌ى خۆﻟ بارين له وێستگه‌ى شوێنه جياجياكانى پارێزگاي هه‌ولێر و شي كردنه‌وه‌ى پێكهاته كيميايه‌كانيان و دياريكردنى كێش و رێژ‌ه‌ى خۆﻟبارين له مانگ و ساﻟدا.
4- پشكنيني شوێنى داتاي تاوه‌ره‌كانى گه‌ياندن و ڕێگه‌پێدانيان له ڕێگه‌ى تيمي تايبه‌ته‌وه.
5- به‌شداريكردن له تيمي به‌دواداچوون و پرۆژ‌ه‌كان.
6- دابين كردنى ئامێر و كه‌ل وپه‌لي پێويست بۆ تاقيگه‌كان و پێشكه‌ش كردنى ده‌رخسته‌ى پرۆژ‌ه و ئامێره‌كاني تاقيگه.
7- به‌دواداچوونى پيس بوونى خاك.
8- به‌شداريكردن له به‌رێوه‌بردنى وێستگه‌ى هه‌وا بۆ پێوانه‌كردنى جۆري هه‌واي شار و شارۆچكه‌كان.
9- دابينكردنى مادده كيمياويه‌كان و پێداويستيه‌كانى به‌رێوه‌بردنى پشكنيني تاقيگه‌ى كيمياوي به‌كتريۆلۆجى و فيزياوى.
10- سه‌رپه‌رشتي و به‌دواداچوونى پرۆژ‌ه‌كاني دابين كردني ئامێره تاقيگه‌يه‌كان.
11- به‌شداريكردن له لێژ‌نه‌ى هاوبه‌شي ته‌ندروستي و چاودێري نه‌خۆشخانه‌كان.