بەنزین    
(16/2/2014)



بەنزین (گازۆلین)سوتەمەنى ئۆتۆمۆبیل :
یەکێکە لەبەرهەمەکانى پاڵاوتنى نەوت کە بریتیە لە تێکەڵە ئەلکانێکى راست و لقدار (ئەلکانەکان :ئەو هایدرۆکاربۆنانەن کە تەنیا بەندى تاکیان تیایە و شێوگى گشتى بریتی یە لە (CnH2n+2)کاتێ = n ژمارەى کاربۆن ).
بەنزین ماددەیەکە توانای بەهەواداچوونى هەیە و زوو گردەگرێت،چونکە پێکهاتەى هایدرۆکاربۆنى تیایە.
شێووگى کیمیاوى بەنزین بریتییە لە C6H6،وە شێوگى پێکهاتنى بریتیە لە .
ناتوانرێت ئەو بەنزینە بەکاربهێنرێت کە راستەوخۆ بەرهەم دەهێنرێت لە پاڵاوتنى نەوتى خاو،چونکە دەبێتە هۆی لەناوچوونى بزوێنەرى بئۆتۆمبێل یان بەلایەنى کەم تەمەنى کورت دەبێت چونکە سووتاندنى ئەو گازۆلینە لەناو بزوێنەرەکەدا رەوان و ساز نابێت،بەڵکو لەرینەوە و دەنگە دەنگ لە بزوێنەرەکەدا پەیدادەکات لەبەر ئەوەى رەوان سوتانى گازۆلین بەستراوەتەوە بەشێوگى پێکهاتنى ئەلکانەکەى گازۆلین.یەکێک لەو نیشانانەى کەبەڵگەى باشێتى سوتەمەنین بریتی یە لە ژمارەى ئۆکتان (octan number) کەبە پێوەرى سوتان و نەبوونى دەنگە دەنگ دەناسرێت.وە پێوەرى (ئۆکتان نەمبەر) پشت بە تێکەلێک دەبەستێت کە لە (2،2،4-سیانە مەپیل پێنتان)، یان ئایزۆ ئۆکتان) پێک دێت بەم شێوەیە:

(H3C – C – CH2–CH) کە ئەلکانێکى فرە لق و پۆپە.
وە بەشێوەیەکى باش دەسوتێت و ژمارەى ئۆکتانى یەکسانە بە(100). وە ئۆکتانى ئاسایی (سفرە). بە زیادکردنى ئۆکتانە لقدارەکان ژمارەى ئۆکتان بەرزدەبێتەوە و کواڵیتى بەنزینەکە باش دەکات.
بەڵام (ن ­ هێپتان) ئەلکانێکى راستە بەم شێوەیەى خوارەوە:


بۆ نموونە کە دەڵێین ئوکتان ژمارە (87) واتە 87% ى ئایزۆ ئۆکتانە و 13% ى ئۆکتانى ئاسایى یە.
رێژەى ستاندارى ئوکتان نەمبەر (84-90) بەنزینى ئاسایى یە و (90-100) بەنزینى نایابە .
باشترین گازۆلین ئەو گازۆلینەیە کە ئوکتان نەمبەرى لە (95) بەرەو ژوورە و بە نایاب ترین بەنزین دادەنرێت .
بەڵام دەتوانرێت ئوکتان نەمبەرى نزم،بەرزبکرێتەوە ئەویش بەزیادکرنى برێکى کەم لە چوارە ئەپیلى قورقوشم 4Pb(C2H5).
لەگەڵ ئەوەى زیانێکى زۆری هەیە بۆ ژینگە بەهۆی بوونى قورقوشم لە پێکهاتەکەى،بەڵام هەر گازۆلینى بە قورقوشم چارەسەرکراو تا ئێستاش بەکاردێت.
زۆربوونى ژمارەى ئۆتومبێل لە شارە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان و پیس بوونى هەوا بەهۆی ئەو پیسکەرانەى کە لێ ی پەیدادەبن بووەتە هۆی ئەوەى کە دانیشتووانى هەر ووڵاتە بەجۆرێک بگەرێن بۆ دۆزینەوەى رێنمایەک و دانانى سنورێک بۆ پیس بوونى هەوا لە گازانەى لە ئۆتۆمبێل دەردەچن کە بریتی یە لە:
1. یەکە ئۆکسیدى کاربۆن (CO).
2. دووانە ئۆکسدى کاربۆن(CO2).
3. ئۆکسیدەکانى قورقوشم (NOX).
4. ئۆکسیدەکانى گۆگرد(SO2).
5. هایدرۆکاربۆنەکان (HC).
6. ئاوێتە دەرچووەکانى قورقوشم.
ئەم ئاوێتەیە بەزۆری بە شێوەى( کلۆریدى قورقوشم PbCL2) دەردەکەون.وە شایەنى باسە کە ئەم ئاوێتەیە لەگەڵ ئاوێتە ئەندامیە بەهەواداچووەکانى ماددەى بەنزین دەبینرێ و دەبێتە هۆی تووش بوونى شێرپەنجە.
چەند پێشنیارێک دانراوە بۆ چارەسەرکردنى پیس بوونى هەوا بەهۆی گازۆلینەوە:
1. کەمکردنەوەى بری ماددە ئەندامیە بەهەواداچووەکان بە قەدەغەکردنى بەکارهێنانى ئەو ئەلکانەى کە ژمارەى کاربۆن تیایدا لە (6) کەمترە.
2. بەکارهێنانى ئەو گازۆلینەى کە پێش چاککردنى رێژەى بەنزین تێیدا لە 1% زیاترە.
3. ناچارکردنى خاوەن ئۆتۆمبیلەکان بە بەکارهێنانى بگۆرى کیمیاوى لە بۆری ئەگزۆزی ئۆتۆمبیلەکانیان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنى گازە دەرچووەکانى گازۆلین لە گزۆزی ئۆتۆمبیل وەک (یەکە ئۆکسیدى کاربۆن و ئۆکسیدەکانى نایترۆجین (NOX) و ئاوێتە ئەندامیەکانى تر واتە گازە هایدرۆکاربۆنیەکان.
4. پێویستە گازۆلین مادەیەکى ئەندامى ئۆکسجیندارى تێدابێت وەک (MTEB) بەجۆرێک رێژەى ماددە ئەندامی یە ئۆکسجیندارەکە لە گازۆلینەکەدا لە 2% کێشی گازۆلینەکە کەمتر بێت.

بەڵام دەرکەوت لەکاتى جێ بە جێ کردنى ئەو پێشنیارانە کێشەیەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئاوێتە دەرپەریووەکانى قورقوشم لەگەڵ بەرهەمەکانى سوتانى گازۆلین دەبنە هۆى ژەهراوی بوونى بگۆرە کیمیاویەکانى بۆری ئەگزۆز و لەکارى دەخەن.

بۆیە ناچار کارگەى دروستکەرى ئوتومبیل ناچاربوون وەک ماددەیەکى بەرزکەرەوەى ئۆکتان نەمبەر دەست بەرداری ببن و دەست کرا بەگەران بەدواى جێگرەوەیەک ئەویش ماددەى سیانە مەپیل بیوتیل ئیپەرە (MTBE) کە نەک ئۆکتان نەمبەر بەرز دەکاتەوە ،بەڵکو ئۆکسجینیش لە گەردەکانى هەیە کە دەبێتە هۆی تەواو سوتانى گازۆلین بێ ئەوەى (CO) دروست بێت.
ئێستا مشت و مڕ هەیە لە ناوەندە پیشەسازى و زانستیەکان دەربارەى کاریگەریە سلبیە ژینگەیەکانى بەکارهێنانى ماددەى (MTBE) کە شێوگەکەى [(CH3)3COCH3] یە و تا ئێستاش توێژینەوەکان بەردەوامن بەمەبەستى زانینى کاریگەرى خراپی لە بەکارهێنانى.